نوێترین

recent

24/11/2016

عەلی باپیر بە قسەكانی پشتیوان سادق پێدەكەنێت



ئەمرۆ 23 ی 11 ی 2016 لەو كاتەی پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێم بەوەكالەت وتارێكی لە كۆتایی پرسەی مامۆستا وشیار پێشكەش دەكرد ، عەلی باپیر كە لەتەنیشتیوە راوەستابوو بە قسەكانی پشتیوان سادق پێكەنی.

پشتیوان سادق لە میانی قسەكانیدا وەسفێكی زۆری یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان كرد و رایگەیاند یەكگرتوو ئامانجی یەكەم بوە لەو رووداوە و  یەكگرتوو ئەو یەكگرتوەیە كە نەیهێشت پەرلەمانی كوردستان توشی ئاڵۆزی بێت و كێشە لە كوردستان دروست بێت و هاوسەنگی لە كوردستان راگرتوە." لەو كاتەشدا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پێكەنینی بە قسەكانی پشتیوان سادق هات.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف  بە وەكالەت  لە میانی لێدوانەكەیدا رووداوی كوژرانی مامۆستا وشیاری گرێدایەوە بە هەڵوێستەكانی یەكگرتوو وتی "یەكگرتوو باجی ئەو زەریبانەیە كەدەیدات ."

پشتیوان سادق كە لە هەمانكاتدا وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشە رایگەیاند ،  چاودێری  وتەكانی دكتۆر وشیاری كردوە لە رێگەی فەیسبوكەكەیەوە و راشیگەیاند دكتۆر وشیار یەكێك بوە لەو مامۆستایانەی پەیوەندی  پتەوی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف هەبوە .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085