نوێترین

recent

21/11/2016

لەبەر ئەوەی خۆشەویستەکەیان پێ نەدا کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا



لەشاری کەرکەک پێشمەرگەیەک خۆی کوشت و پۆلیسیش ھۆکارو چۆنیەتی رووداوەکە ئاشکرا دەکات.  

ئەمڕۆ ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، پێشمەرگەیەک بەناوی (م.ر) تەمەن ٢٠ ساڵ، لەماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک، کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.

عەقید نەوشیروان رەمەزان، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبە رایگەیاند:" بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، پێشمەرگەکە بە چەکی کڵاشینکۆف خۆی کوشتووەو سێ فیشەکی بە سنگی خۆیەوە ناوە.

ئەو ئەفسەرە لەبارەی ھۆکاری خۆکوشتنی پێشمەرگەکەوە رایگەیاند: دایک و باوکی بە پۆلیسیان وتووە خۆکوشتنەکەی پاش ئەوە بووە کە چەند جارێک چونەتە خوازبێنی خۆشەویستەکەی، بەڵام کەسوکاری کچەکە داواکەیان رەتکردۆتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085