نوێترین

recent

21/11/2016

ئاژانسێك: ئامادەكارییەكان تەواو بوون هەرێمی سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە رادەگەندرێت



ەیرانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە بە بێ بوونی دەستپێشخەرییەك بۆ دەرچوون لێی، رەوشەكەش بەرە و پەرەسەندنی زۆرتر دەڕوات لە دوای پێشنیارەكانی جیاكردنەوەی سلێمانی لە هەولێر و راگەیاندنی هەرێمێكی دیكەی كوردی كە سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك و خانەقین لە خۆی دەگرێت.

ئاژانسی )العربی الجدید( راپۆرتێكی لەسەر قەیرانەكانی هەرێمبڵاوكردووەتەوە و لە بەشێكیدا ئاماژە بەوە دەكات، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان سوورن لە سەر درێژنەكردنەوەی ویلایەتەكەی بارزانی و داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی هەرێم دەكەن، حزبەكانی هەولێر و دهۆكیش لەنێویاندا پارتی دیموكراتی كوردستان پێدادەگرنلە سەر ئەوەی پشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی شورا بۆدرێژكردنەوەی ویلایەتەكەی بارزانی ببەسترێت.

بە پێی راپۆرتەكە، سلێمانی جیاواز لە هەولێر كاردەكات بەتایبەت لە چالاكی و پەیوەندییەكانی دەرەوە و هەروەها یەكێتی نیشتمانی كوردستان نەوت رەوانەی ئێران دەكات.

بە پێی راپۆرتەكە، لە سلێمانی و بەغدا هەوڵ دەدرێت بۆ دابەشكردنی هەرێمی كوردستان بۆ دوو بەش و هەروەها ئاژانسەكە، لێدوانێكی بەناوی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك بڵاوكردووەتەوە، كە دەڵێت "ئامادەكارییەكان بۆ راگەیاندنی هەرێمی دووەم لە كوردستانی عێراق كراوە لەگەڵ كۆتاییهاتنی شەڕی داعش".

بەگوتەی نەجمەدین كەریم، هەرێمەكە، سلێمانی و هەڵەبحە وكەركوك و خانەقین لە خۆی دەگرێت.

هەروەها راپۆرتەكە، لە بەرپرسانی باڵای یەكێتی و حزبی دەعوەی ئیسلامی گواستووەتەوە، كە جوڵەیەكی بەهێز بۆ پرۆژەی دابەشكردنی هەرێمی كوردستان بۆ دوو هەرێم بە پشتیوانی كوتلە شیعەكان لە بەغدا و ئێران لە ئارادایە.

لەوبارەیەوە مەحمود عەلی ئاغا ئەندامی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت "ئێمە پشتیوانی لەو پرۆژەیە دەكەین، چونكە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەكان و پێشگرتن بە روودانی شەڕ، گەورەترین پاڵپشتیش كوتلەكانی بەغدا و ئێرانن".

سەركردەیەكیش لە حزبی دەعوەی ئیسلامی رایگەیاندووە،پرۆژەكە قورسە، بەڵام قابیلی جێبەجێكردنە، دوای قایلبوونی ئێران.

راشیگەیاند، بارزانی هەستاوە بە دامەزراندنی بنكەی سەربازی ئەمریكایی و بەریتانیایی لە هەرێم و كرانەوە بە رووی كەنداو و دروستكردنی هاوپەیمانی نهێنی لەگەڵ توركیا، كە ئەمەیە بێوێنەیە لە مێژوودا، ئەمانە هەمووی ئێرانییەكانی بێزاركردووە، بۆیە پێویستە یەكلابكرێتەوە.

سەركردەكەی حزبی دەعوە دەشڵێت "جیاكردنەوەی سلێمانی وكەركوك و هەڵەبجە و خانەقین بارزانی دەكاتە سەرۆكی كەرتێكی بچووكی بێكاریگەر، ئەگەر سلێمانی شكستبێنێتلە بەدەستهێنانی ئەمە، داوا دەكات بە فەڕمی بگەڕێندرێتەوە سەر بەغدا وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ لەهەرێم، ئەمە پلانی دووەمە".

لەوبارەیەوە فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێت "جیاكردنەوەی سلێمانی لەلایەن هەمووانەوە خاوەندارێتی ناكرێت، حزبە سەرەكییەكان یەكێتی و پارتی پشتیوانی ئەوە ناكەن، ئەگەر كوردستان ناسنامەی جوگرافی نەبێت، گەلی كوردستان ناسنامەی نەتەوەیی نابێت".

گوتیشی "سلێمانی دڵی بزوتنەوەی كوردایەتییە و رۆڵێكی گرنگی هەیە، دڵخۆش نین بە پێشنیاری جیاكردنەوەی"
Picsart-24-02-23-21-31-09-085