

-وێنةیةكی بۆ س ئاژانسی هةواڵی ووڵات نێت هاتووه ڕوونکردنەدەیەک بۆ ڕای گشتی ٭ وەڵامێک بۆ هەردو کەناڵی(nrt ,knn) ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ خەڵکی بەشەرەفی شاری سلێمانی وسەرجەم فەرمانبەران وهاوڕێیانم لەکۆمەڵگای باجەکان ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەممە بەرواری ۲٤/۱۰/۲۰۱٦ سەرلەبەیانیەکەی ئێمە وەک (نوێنەران)ی فەرانبەرانی کۆمەڵگای باجەکان کەژمارەمان (٤) فەرمانبەربوو لەگەڵ هێزێکی ئاسایش چوینە ئاسایشی دام ودەزگاکان وکۆمەڵێک پرسمان لێکرا کەتایبەت بوو بەمانگرتن وبەوەی پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرەکانەوە برادەرانی ئاسایش واتێگەیەنرابوون کەئێمەی نوێنەران تێک دەر و ئاژاوە گێڕین و ئێمە ناهێڵین فەرمانبەرانی ناڕازی بچنەوە سەرکارەکانیان وکاری هاوڵاتی بەڕێکەن بۆیە پاش نزیکی (کات ژمێر ونیوێک ) لەچاوپێکەوتنی نوێنەرەکان بەجیا و واژۆکردنی نوسراوێکی تایبەت بەدووبارەنەکردنەدەی( کاری ئاژاوەگێڕی ) چونکە پێشتر ئێمە بەوجۆرە لەقەڵەم درابوین ٫وەدەرچونمان لەئاسەیش لەلایەن کەناڵەکانی ڕاگەیاندن جۆرە شێواندنێک وناڕاستیەک بەهەواڵەکەوە بوو کەخۆی لەچەن خەڵێک دەبینێتەوە ۱-وابڵاوکرایەوە کەهێزێکی نادیاربوەو نەزانراوە کێبوون ئەمەلەکاتێکدا دوو لەبرادەرانی ئاسایش بەکات ژمێرێک پێش ئەوەی بمان بەن بۆئاسایش هاتنە کۆبوونەوەی نێوان (نوێنەران و ۵لەبەڕێوەبەرەکان)یەکێک لەبەڕێوەبەرەکان به ئێمەی وت ئەوانە ئاسایشن کە هەرئەمەش بووەهۆی توڕەکردنی نوێنەر بەوەی کەبۆترساند ن وچاوسورکردنەوە بانککراون ۲-هەرلەڕاگەیاندنەکانەوە وترا کە وا نوێنەران ئازاردراون بەڵێ یەکێک لەنوێنەرەکان ئازاردرا بەڵام نەوترا چۆن !بۆچی؟ پاش ئەوەی یەکێک لەوئاسایشانەی کەهاتبونە کۆبوونەوەکە دواتر هات بەشوێن مندابۆ ژوورەکەم و وتی بچین کەمێک قسەبەکەین وتم بونابەسەر چاو کاتێک چوینە ناو حەوشەی باجەکان وبینیم یەکێک لەهاوڕێ نوێنەرەکانم لەگەڵ ئاسایشێک دەنگە دەنگ دەکەن وهاوڕێکەم بەرگریەکی زۆری دەکرد بەوەی من نایەم بۆئاسایش وبۆچی بێم ودەنگی بەرزتربوو لەوەی کەپێویست بوو هەبێ وەمن لەوەتێنەگەشتم کە بۆبەم جۆرە بەرگری دەکات بۆیەکاتێک ڕایکرد لەدەست ئاسایشەکەو پاش گرتنەوەی کەوتە سەرزەوی وبەناچاری ئاسایش بەسەر( ۳)قادرمەدا ڕایکێشا کەدیاربوولەم کاتەدا کارەبای بۆبەکارهێنرابوو کەمن لەڕاستیدا هەستم بەمەنەکرد ئەمەش بووەهۆی ناڕەزای وگریانی بەشێک لەفەرمانبەران وتەنانەت هەنێ لەهاوڕێکانمان لەتاو ئەم هاوڕێیەمان کەوتنە قسەپێوتن بەئاسایش و اوانەی لەوێدابوون وەئازارێکی زۆر بەرسەری گەشت بوومن پاش ئەوەی لەئاسایش بینیم وهەواڵیم پرسی وتی ئەوە چی ڕویدا؟ وە وتی سەرم ئازارێکی زۆری هەیە من ئەی موبایلەکەم کوا من ویستم تێلی بۆکەم تابزانم لای کێیە یەکێک لەئاسایشەکان وتی لای ئێمەیە لەکاتی کەوتنەکە هەڵم گرتۆتەوە وامازانیوە هی هاوڕێکانمە وە سێ نوێنەرەکەی تر تێلی خۆمان پێبوو وەمن هەرلەڕێگە بەرلەگەشتنم لەناو سەیارەی ئاسایشدا پاش وەرگرتنی ڕوخسەت لێیان وەڵامی( ڕادیۆی خەڵک)م دایەوە تایبەت بەم باسە٫ هەڵبەت من نابمە پارێزەری هاوڕێم بەڵام گەیاندنی ڕاستیەکانیش پێویستە بڵام لەڕاستیدا دەبوو ئیعلام پاش وەرگرتنی وتەی ئەم هاوڕێمان وزانینی هۆکاری کارەبا بەکارهێناکە وازاردانی بکەوتایە ۳-بۆ منی نوێنەر گرنتربوو ئەم بڵاوکردنەوەی هەواڵە بکەوتایە دوای هاتنەدەرەوەمان لەئاسایش بۆئەوەی بڵێین ٭خێرە (٤٥) ڕۆژە مانمان گرتوە ئاسایش نەهاتوەو نەکەوتوینەتە بەر لێپرسینەوە بەڵام (لەکۆبوونەوەی مودیر ونوێنەر ) ئاسایش دێت ؟!٭خێرە مودیر بس نوێنەر تاوانبار دەکات وبۆ یەک جاریش لەکۆی (٦بەڕێوەبەر) ی پەیوەست بەفەرمانبەرانی ناڕازی بۆیەک جاریش پاش چەن جارێک داواکردنی نوێنەرانیش نەهاتنە ناو کۆی فەرمانەران وبڵێن کێ ناهێڵێ ئێوە بێنە ژوور خۆتان یان نوێنەر؟!هەڵبەت کوبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکان بەجیا بوونی هەبووە بەڵام ئێمە کۆمەڵگایەکی (۷) بەڕێوەبەرایەتی پەیوەست بەیەکین چونکە جگەلەکار هەمان بیناش کۆمان دەکاتەوە ٤- بەداخەوە بەشێک لەونوێنەرانەی ناوی نوێنەرایەتیان هەڵگرتوەو بەردەوامن لەنوێنەری لەم ڕۆژەدا خۆیان لەئاسایش شاردەوە وەک ئەوەی هەڵهاتبن لەدۆزەخ لەکاتێکدا من چومە هەمان شوێن ودۆزەخیش نەبوو! بەرپرسم لەکۆی ئەم ڕاستیانە وەک نوێنەرێک کە بوونم هەبوولەسەرەتای ئەم کارە تاکۆتای لەگەڵ هاوڕێیانم ڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نەک خێرا خەڵکی پێبترسێنی پاشان لەهەمان کات کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەسترابوو تایبەت بەم باسە بەڵم بەداخەوە ئامانجی ئێمە وەک خۆی نەپێک رابوو چونکە ئێمە بەگێرەشێوێن وتاوانبار ناسرابووین لەلایەن بەڕێوەبەرەکانەوە کە ئەو بەڕێزانە هێشتا ئەم راستیەیان پێنەگەشتبوو بۆیە خێرای گەیاندنی هەواڵەکان جۆرێک لەترساندنی خەڵک و لڵوازی ئامانجی لێدەکەوێتەوە لەم جۆرە کارانەدا