

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، به هۆی كێشه‌یه‌ك له چه‌كی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆكه‌وه، چه‌ند رۆژێكی دیكه ناردنی پاره‌ی جووتیاران له به‌غداوه دوا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران خه‌رج ده‌كرێت.
(به‌شار مشیر ئاغا)، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "تاوه‌كو ئێستایش هیچ پاره‌یه‌كی كاش له به‌غداوه بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌ییشتووه‌ته هه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كێشه له چه‌كه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك دروست بووه، بۆیه به‌غدا ناردنی پاره‌كه‌ی دوا خستووه".
(مشیر ئاغا) گوتیشى: "تاوه‌كو ئه‌و كێشانه چاره ده‌كرێن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ١٠ ڕۆژی دیكه بخایه‌نێت، بۆیه ره‌نگه تا ئه‌وكات پاره‌كه بگاته هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌ش بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵ ده‌شڵێت، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له چه‌كی سلێمانیدا پاره كه‌م نوسرابوو و له ئه‌وه‌ی دهۆكیش زیاد نووسرابوو، بۆیه پێویسته چه‌ند هاتووه، نه زیاد و نه كه‌م نه‌نووسرێت و وه‌كو خۆی بێت.
گوتیشی، له ئێستادا ٥٠%ـی پاره‌كه ده‌درێت كه پاره‌ی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ـیه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو پاره‌ی جووتیارانی كوردستان هیی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ـیش هه‌مووی خه‌رج بكرێت.