نوێترین

recent

01/10/2016

یەکگرتوو: عەلی باپیر مافی ئەوەی نییە شاندەکەی کوردستان بۆ بەغدا تۆمەتبار بکات


یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، وەڵامی لێدوانەکانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی دایە و هۆشداری پێ دا.

لە بەرامبەر قسەکانی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە دژی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان،  ڕایگەیاند: “ئەو هێرشە هێرشێکی ناڕەوایە، چونکە هەموو لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا ئاماژە بەوە دەکەن کە دەبێت لەگەڵ بەغدا لە هەماهەنگی و گفتوگۆ دابین”. ئەوەشی ڕوون کردەوە: “خۆیان پێشووتر دەیان گوت ناکرێت شەڕی بەغدا بکەین، قەیرانێکی قورسیش بەرۆکی کوردستانی گرتووە، ئێمە مافی خۆمانە لە هەر شوێنێکەوە، هەوڵی ئەوە بدەین کە ئەم قەیرانە چارەسەر بکەین".

جەختیشی لەوە کردەوە کە هەر لایەنێک بڕوای بە شاندەکە نییە، ئاساییە وا بڵێت، بەڵام مافی ئەوەی نییە ئەوانە تۆمەتبار بکات کە چوونەتە بەغدا".

ئەوەشی خستە ڕوو کە ناکرێت حزبێکی سیاسی لەسەر ڕووداوێک هەڵبسەنگێندرێت، چونکە “ئەمە کۆتایی دونیا نییە و ئێمە پێویستیمان بەیەکتری هەیە، چونکە مادام حزبەکان نوێنەریان لەبەغدا هەیە، ڕووکردنە بەغدا هەڵە و نەنگی نییە”.
لە لایەکی دیکەوە سەلیم کۆیی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پێشووتر یەکگرتوو ئاگاداری کردینەوە کە دەچنە بەغدا، بەڵام ئێمە پێمان باش نەبوو کە شاندێک لە ئاستی ئەو سەرکردایەتییە و نەزانین بۆچی دەڕۆن، بەشداری بکەن”.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085