

ئەمڕۆ 31ی تشرینی یەکەمی 2016 ئاسایشی سلێمانی لهڕونکردنهوهیهکدا لهسهر خۆپیشاندانهکهی سلێمانی ڕایگهیاند مۆڵهتی خۆپیشاندانیان نهداوهته هیچ لایهنێک.
له ڕاگهیهنداراوهکهی ئاسایشی سلێمانیدا ڕايگهياندوه "هەموولایەک ئاگاداردەکەینەوە، لەم دۆخەی ئێستادا کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت کە پێشمەرگە قارەمانەکان لەبەرەی جەنگ و بەرگریدان لەخاک و نیشتمان و کەرامەتی میللەتەکەمان، ڕۆژانە خوێن لەجەستەی پێشمەرگە دەچۆڕێ و (داعش) بۆ پارسەنگی شکستەکانی لەکەرکوک و لێرە و لەوێ هێرش دەکەن و پلانیان هەیە".
ئاماژه بهوهشدهکات " لەم هەلومەرجەی ئێستادا کە ئەو ڕێکخراو و گروپ و دەستانە زۆربەیان فەرمی نین و مۆڵەتی خۆپیشاندانیان نییە, مۆڵەتمان پێنەداون" .
ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکان، دەنگۆی خۆپیشاندانی گشتی مامۆستایان و فەرمانبەران بڵاوکراوەتەوە، بەپێی دەنگۆکە سبەی 1ی تشرینی دووەمی 2016 ۆپیشاندانەکە ئەنجام دەدرێت.