نوێترین

recent

13/10/2016

ئەمریكا رێگری لەبەشداری پەكەكە لەشەڕی موسڵ ناكات


ڕۆژنامه‌يه‌كى توركى بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌ , ئەمریكا رێگری لەبەشداری گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەشەڕی موسڵ ناكات‌و گوێش بەنیگەرانییەكانی توركیا لەو بارەوە نادات.

رۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی لەراپۆرتێكدابڵاوى كردوه‌ته‌وه‌، حكومەتی ئەمریكا ئاگاداری جموجۆڵەكانی گەریلاكانی پەكەكە لەناو خاكی عێراق‌و هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی ئەو جموجوڵانەی دژی چەكدارانی داعش لەنزیك موسڵ ئەنجامی دەدەن.

 

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرایكردووە، هیچ رێككەوتنێك لەنێوان پەكەكەو ئەمریكا نییە بۆ شەڕی داعش لەعێراق، بەڵام ئەو وڵاتە رێگریش لەبەشداری گەریلاكانی پەكەكە لەشەڕی موسڵ ناكات، بەتایبەتی ئەو گەریلایانەی لەنزیك شنگال شەڕی چەكدارانی داعش دەكەن.

 

لەراپۆرتەكەدا ئەوەش باسكراوە، كە توركیا لەو هەڵوێستەی ئەمریكا زۆر نیگەرانە، بەڵام ئەمریكا گوێ‌ بەنیگەرانییەكان نادات‌و ئەگەریش هەیە، هاوكاری سەربازی پەكەكە بكات‌و بۆ شەڕی موسڵ.

 

هەموو ئامادەكارییەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شەڕی موسڵ تەواو بووەو ئاماژەكانیش بۆ ئەوەن، لەم مانگەدا شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكە دەستپێبكرێت، كە ماوەی دوو ساڵە لەدەست چەكدارانی داعشە.

 

ئێستا پرسی بەشداری هێزەكان لەشەڕی موسڵ پرسێكی گەرمی نێودەوڵەتییەو توركیا دەیەوێت بەشداری ئەو شەڕە بكات‌و رێگریش لەبەشداری پەكەكە لەشەڕی موسڵ بكات، بەڵام حكومەتی عێراق لەو هەڵوێستەی توركیا نیگەرانەو بەشدارییان رەتدەكاتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085