

چەكدارانی حەشدی شەعبی كوژرانی سەركردەیەكی باڵای ویلایەتی نەینەوای داعشیان لەرووبەرووبونەوەیەكدا راگەیاندو "چەكدارانی جەیشی عەسرەو پۆلیسی ئیسلامی"، كە هەردووكیان سەر بەداعشن لەناو موسڵ رووبەرووی یەكتربوونەتەوە، ئەوەش بەهۆی ناكۆكییەكانیان. حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "ئەحمەد خەتاب عومەر بەرپرسی ئەمنی بەشی باشووری ویلایەتی نەینەوا لەرووبەرووبونەوەیەكدا لەناوچەی ئەلحود كوژراو حەشدی شەعبی راشیگەیاند "ئەحمەد خەتاب عومەر بەرپرسی ئەمنی بەشی باشووری ویلایەتی نەینەوا ئەمڕۆ دوو شەممە لەرووبەرووبونەوەیەكدا لەناوچەی ئەلحود كوژراوە، كە یەكێكە لەفەرماندە باڵاكانی داعش لەناوچەكە لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەك لەناو شاری موسڵ بەپێگەی سۆمەرییە نیوزی رایگەیاندووە "شەڕو پێكدادانی توند لەنێوان چەكدارانی جەیشی عسرەو پۆلیسی ئیسلامی، كە هەردووكیان سەر بەداعشن لەنزیك بارەگای بەیتول مال لەناوەڕاستی موسڵ روویداوە".
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە شەڕەكە "لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی بارەگای بەیتول مال بووە لەلایەن ئەو دوو هێزەوە"، كە زانیاری ورد لەو بارەوە نەخراوەتەڕوو. ئەمە لەكاتێكدایە سوپای عێراقو هێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ دوو شەممە 17/10/2016 دەستیان بەئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ كرد، كە ئەو شارە دوو ساڵە بەدەست چەكدارانی داعشەوەیە.