
پەرلەمانتارێکی کوردستان بێ ناوهێنان وهڵامى وتهكانى مهلا بهختيار دهداتهوه , و دهڵێت، حزبەکانی کوردستان بڕوایان بە دیموکراسی و پەرلەمان نییە و دەیانەوێت تا کۆتایی دنیا ئەمر و نەھی بە دەستی ئەوانەوە بێت.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "ئەو بەرپرسە حزبیانەی قسە بە پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەڵێن، سەلمێنەری ئەوەیە ئەم عەقڵیەتە کەپێکهێنەری زۆرینەی حزبەکانە بڕوایان بەپەرلەمان نییە، ئەمانە دەیانەوێ تا دونیا دونیایە ئەمان ئەمر و نەهیی حوکمڕانییان بەدەس بێ و کەسی دی بونی نەبێ جگە لەوان!
ئاماژە بەوەش دەکات: "ئەمانە لەدوای (25) ساڵ لەپاوانکردنی دەسەڵات گەندەڵی سیاسیان بەرهەمهێنا، کە ئەنجامەکەی تاڵانکردنی کوردستان و خۆشگوزەرانی خۆیان و ماڵوێرانکردنی خەڵک بوو."
لە کۆتاییشدا دەڵێت: "ئەم سیاسیانە بۆیە ڕقیان لەپەرلەمان و پەرلەمانتارانە، چونکە ئەمجارە نەچوینە ژێر باری ڕێکەوتنە نهێنیەکانیان و سەفەقەی چەوری تێپەڕاندنی پرسێکی یاسایی، ئەوەمان لێ تێکدان، ئەوەمان پیشان دان کە چیدی ناتوانن بەنهێنی ڕێکەون بۆ دەسکەوتی مادی و شەخسی و بێدەسەڵاتیش مانەوە بەرامبەر پەرلەمانتاران کە بە قسەیان نەکردوون!"
لە دیداری میری کە لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو، چەند بەرپرسێکی حزبی و ئیداریی ھەرێم پەرلەمانیان بەوە تۆمەتبار کردبوو کە بە گوێی حزبەکانیان نەکردووە و دەبوا حزب بڕیار بدات نەک ئەوان، لەوانەش مەلا بەختیار وتبووی: سەرۆکی پەرلەمان ھەڵەی کرد لەوەی نەچووە ژێر باری قسەی حزبەکانەوە.