نوێترین

recent

29/10/2016

لە میحوەری ناوەران پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێکشکاند


چەکدارانی داعش لە میحوەری ناوەران هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پیشمەرگە، هێرشەكەش بەبێ هیچ زیانێک تێكشكێندرا.

لیوا بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی لیوای 7 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، کاژێر 11ی ئەمشەو 28-10-2016، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پیشمەرگە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی هەندێک ناوچەیان دا.

وەك لیوا بەهرام جەختی لەسەر كردەوە، هێرشەكەی چەكدارانی داعش لەلایەن پێشمەرگە تێكشكێندراوە و هیچ زیانێکیش بەر پێشمەرگە نەکەوتووە، بەهۆی ئەوەی شەویشە، زیانەکانی داعش نەزانراون.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085