كۆمپانیای "گەنەل ئینێرجی" لە دۆزینەوەی یەدەگێكی 250 ملیۆن بەرمیل نەوتی نزیكبۆتەوە و كۆمپانیاكەش ڕایدەگەیەنێت، لە قۆناغی تاوتوێكردن و ڕێگەپێدانن بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە بلۆكی "چیا سورخ" و پڕۆسەكانی تێستینگ و كاری كۆمپانیا خزمەتكوزرایەكانی كێڵگەیی لەسەر بیرە نەوتیەكانی ئەم بلۆكە تەواو بووە و دواین كاریش لە بیری CS12 بووە، كە تەواوی پرۆسەكان بەكۆتا گەیشتوون.
سەرچاوەیەك لە یەكێك لە كۆمپانیا نەوتیە خزمەتگوزاریەكان بە ئاژانسی (وزە نیوز)ی ڕاگەیاندووە "ئەنجامەكان بۆ كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی و پێت ئۆیل دڵخۆشكەرن و لە قۆناغی داهاتوو دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەكرێت لەم كێڵگەیە".
هەروەها ئەندرێو بێنبو ؛بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیە گشتیەكان لە كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی؛ ڕایگەیاند "بیری CS-12 لە بلۆكی چیا سورخ، كۆمپانیای گەنەل ئینێرجی خاوەنداری 40%ی پشكی ئەم بلۆكەیە لە 30 مارسی 2016 مۆڵەتی كاركردنی پێدراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە دەرەنجامی پڕۆسەكانی گەڕان و پشكنین لە بیرەكانی CS-10 و CS-11 لە ساڵی 2013 زۆر سەركەوتوو و دڵخۆشەر بوون".
وتیشی، "بیری CS-12 بە بودجەی تەرخانكراو لە لایەن كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی و هاوبەشەكەی پێت ئۆیل ( Pet Oil) لە بلۆكی چیا سورخئەنجام دەدرێت".
هەروەها سەبارەت بە وردەكاری پڕۆسەكانی كۆلین و پلانەكانی داهاتوو بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت، ئەندرێو بێنبو ؛بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیە گشتیەكان لە كۆمپانیای گەنەل ئینێرجی؛ وتی "قوڵایی بیری CS-12 دەگاتە 2500 مەتر و بەپێی پلان و بودجەی دیاریكراو كارەكانی تەواو كرا، لە ئێستادا تێستی هایدرۆكاربۆنی بۆ چینی تەمەنی مایۆسین دەكرێت، هاوبەشەكانی بلۆكی چیا سورخ لە هەڵسەنگاندنی دەرەنجامی تێستەكاندان و دوای ئەنجامەكان بۆ قۆناغێكی دیكەی چالاكی لە بلۆكی چیا سورخ هەنگاو دەنرێت".
بلۆكی چیا سورخ دەكەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی ( دووری 70كم لە سلێمانی و 120 كم لە كەركوك) و سەر سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران، لە ساڵی 1902 ئێران وەبەرهێنانی لە هەمان شوێن كردووە و مۆڵەتی بە كۆمپانیایەكی بەریتانی دابوو بۆ گەڕان و دۆزینەوەی نەوت لەم شوێنە، یەكەم بیری بە ناوی لە CS-1 لە ساڵی 1902، ئێستاش كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی و پێت ئۆیلی توركی لەم بلۆكە كاردەكەن.
سەبارەت بە مەترسیە ئەمنی و هەرەشەكان بۆ سەر ئەم بلۆكە لە لایەن ئێرانەوە، ئەندرێو بێنبو ڕایگەیاندووە، "تا ئێستا هیچ مەترسیەك لەسەر كۆمپانیاكەمان دروست نەبووە و چالاكیەكان بەردەوامن".
یەدەگی نەوتی بلۆكی چیا سورخ بە 250 ملیۆن بەرمیل نەوتی هاوتا دەخەمڵێندرێت، یەكەمین شوێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، كە لە لایەن بەریتانیەكانەوە تێیدا نەوتی تێد دۆزراوەتەوە لە ساڵی 1902، دوای بێ ئومێدبوونی بەریتانیەكان و دەست پێكردنی وەبەرهێنانی نەوت لە كوردستان كۆمپانیای توركی (گەنەڵ ئینێرجی و پێت ئۆیل) كاری بەدواگەڕان و كۆڵینی بۆ كێڵگەكە كردووە و ئیستاش لە دۆزینەوەی یەدەگێكی 250 ملیۆن بەرمیل نەوتی نزیكبۆتەوە.
ئاژانسی "وزە نیوز" ئاشكراشی كردووە، دوای تەواو بوونی كاری هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوە و شیكردنەوەكان كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی و پێت ئۆیل لە خۆئامادەكردنن بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان و هەڵكردنی گلۆپی سەوز لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكردنیان لە ڕێگەی بۆری نیشتمانی كوردستان .