نوێترین

recent

06/09/2016

سه‌عدی‌ پیره‌: پارتی‌ ریفراندۆم وه‌ك بانگه‌شه‌ی‌ سیاسی‌ به‌كار ده‌هێنێت




ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتی‌ پرسی‌ ریفراندۆم وه‌ك بانگه‌شه‌ی‌ سیاسی‌ به‌كار ده‌هێنێت و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمیش پێویستی‌ به‌ ده‌ركردنی‌ یاسایه‌، بۆیه‌ ده‌بێت  په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌.

له‌ سیمینارێكدا كه‌ له‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان بۆی‌ رێكخرابو، سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌و پێشهاتانه‌ی‌ كه‌ دوای‌ جه‌نگی‌ داعش له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق روده‌ده‌ن بۆ ئاماده‌بوان‌ خسته‌ڕو و رایگەیاند:  له‌ بارودۆخی‌ ئێستادا پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق ئاسایی‌ بكه‌ینەوە.

وتیشی‌ :"پارتی‌ پرسی‌ ریفراندۆم وه‌ك بانگه‌شه‌ی‌ سیاسی‌ به‌كار ده‌هێنێت له‌ كاتێكدا ئه‌و پرسه‌ مافی‌ هه‌مو كورده، نەک حیزب و لایەنێک".

سەعدی پیرە رایگەیاند: پرسی‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم پێویستی‌ به‌ ده‌ركردنی‌ یاسایه، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت به‌ زوترین كات په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ ئه‌و پرسه‌ كارا بكرێته‌وه‌.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی ئاماژەی بەوەکرد؛ هۆکاری سەرەکی قەیرانی سیاسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە، نەک سەرۆکی پەرلەمان و ئەگەر سەرۆکی پەرلەمانیش بگۆڕدرێت کێشە و قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان چارەسەر ناکرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085