نوێترین

recent

08/09/2016

لە سەدا 10ی پارەکەی ئەمریکا کە بۆ پێشمەرگە بوو دزرا


لەبارەی ئەو پارەیەی کە ئەمریکا لە بەرامبەر بەشداریکردن لەشەڕی موسڵ دەیداتە پێشمەرگە ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت رێژەی ١٠% ی لێدەخورێت پێش ئەوەی بگاتە پێشمەرگە.
خەلەف ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "بانکی کوردستانی ئەھلی نزیک لە پارتی کە بڕی ئەو ٥٠ ملیۆن دۆلارەی ئەمریکای بۆ پێشمەرگە وەرگرتوە و، ئاڵوگۆڕی پێکردوە بە دیناری عێراقی رێژەی ١٠% پارەکەی بۆخۆی بردووە واتە ٥ ملیۆن دۆلار"
ناوبراو لەدیدارێکی پەیام داوای کرد رێگا نەدرێت ئەو بانکە پارەی پێشمەرگە بخوات و پرۆسەکە لەلایەن بانکە حکومیەکان ئەنجام بدرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085