

پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی وێنەی ئامادەكارییەكانی شاری هەولێر بۆ ئەگەری خۆپیشاندان بڵاودەكاتەوەو دەڵێت، "دەسەڵاتی گەندەڵو دز لەدەنگی ناڕازی دەترسێت".
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكان دەردەكەونو لەسەر مێزەكەی بەردەمیان ژمارەیەكی زۆری دارو چەكی تایبەت بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانیان لە بەردەمدایە.
سۆران عومەر دەڵێت، "دەسەڵاتی گەندەڵ و دز لەدەنگی ناڕازی دەترسێت، لەهەولێر ئاوا خۆ ئامادە دەكەن بۆ روبەڕوبونەوەی داوای رەوای خەڵك".