

بەبڕیاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستکراوە بە چاکسازی لە حکومەتدا بەڵام بەوتەی میدیاکارانی سەربە سەرۆکی حکومەت لەژێر ناوی چاکسازیدا باڵێکی ناوپارتی دەیەوێت ئینقیلاب بکات بەسەر ئەو باڵەی حکومەت بەڕێوە دەبات ، بەپێی زانیارییەکان گۆرانکارییەکان دەبێت لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی ئەنجام بدرێت.
بەپێی ئەوزانیارییانەی کە پێگەی لڤین بڵاویکردۆتەوە ، مەسرور بارزانی ، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و سەرۆکی باڵی هەڵۆکانی ناوحکومەت لەڕێگەی (هێمن هەورامی و محەمەد شوکری) وەبەناوی چاکسازییەوە ئەو بەرپرسانە لادەبات کەسەر بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتن.
زانیارییەکان ئاماژە بۆئەوەدەکەن ، مەسرور بارزانی ژمارەیەک ناوی لەڕێگەی نوێنەرەکانییەوە گەیاندوەتە نێچیرڤان بارزانی تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵییان دراوەتە پاڵ و داواکراوە هەرچی زووە گواستنەوەیان بۆ ئەنجامبدرێت و لەکارەکەیان دور بخرێنەوە و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دروست بکرێت.
جێی ئاماژەیە پێشتر میدیاکارەکانی سەربەنێچیرڤان بارزانی بڵاویانکردەوە لەژێر ناوی چاکسازیدا باڵێکی ناو پارتی دەیەوێت ئینقیلابێکی هێواش بکات بەسەر ئەوباڵەی حکومەت بەڕێوەدەبات.