

ئه‌دهه‌م بارزانی ڕووده‌كاته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ڕینمایی ده‌كات له‌وه‌ی هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری عێراق ڕۆیشتن و ته‌نها ئه‌و ماوه تا جارێكی تڕ هێز به دژی كورد به‌كاربێنێ ، پێشی ده‌ڵێت: فه‌رموو ئه‌م تاقیكرنه‌ووه‌ش ئه‌نجام بده ، په‌رۆشم بۆ تۆ كه به ڕاستی سودت له مێژوو وه‌رنه‌گرتووه ، توشی ئه‌م هه‌ڵه مه‌به و به‌ده‌ردی سه‌دام و ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌ویش مه‌چۆ .
ئه‌دهه‌م بارزانی، ئامۆزای مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی له نوسینێكی كه‌له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: "كاك حه‌یده‌ر عبادی ئه‌م شه‌و له چیایه‌كی سه‌ركه‌شی كوردستانه‌ووه ، به جه‌نابت ڕاده‌گه‌ینم و ده‌ڵێم بڕێك بگه‌رێووه بۆ مێژوو هه‌رمێژوویه‌ك كه تۆ قه‌ناعه‌تت پێ دێ ، جه‌نابت و ئه‌ندامانی فراكسیونه‌كه‌ت باسی پاشه‌كه‌شه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن له‌و شوێنانه‌ی كه له ده‌ستی داعشیان ڕزگاركردووه .
ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌شڵێت: به‌ڵێ بگه‌رێووه و بزانه له‌و كاته‌ی كه ده‌وڵه‌ته بێ بنه‌مایه‌كه‌ی به‌ڕێزتان له ساڵی ١٩٢١ دامه‌زرا و تاكو ئێستا ئێمه و وڵاتمان به بێ ره‌زامه‌ندی به ده‌وله‌تی ئێوه‌ی نه‌خوازراو لێكێنه‌راین ، ئێستا داوای پاشه‌كشه‌شمان لێده‌كه‌ی .
پێشی ده‌ڵێت: جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌موویان ڕۆیشتن و تو ماوی كه جارێكی تڕ هێز به دژمان به‌كاربێنی فه‌رموو ئه‌م تاقیكرنه‌ووه‌ش ئه‌نجام بده ، په‌رۆشم بۆ تۆ كه به ڕاستی سودت له مێژوو وه‌رنه‌گرتووه ، توشی ئه‌م هه‌ڵه مه‌به و به‌ده‌ردی سه‌دام و ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌ویش مه‌چۆ ، ئومێدوارم وا بێت ، ئه‌مه په‌یامی منه و رخنه له حیزبه‌كه‌ی من مه‌گره ، من ئه‌ندامی حزبێكم به‌ڵام ئازادم .