

نوسینگەی لێکۆڵینەوەی عێراق لە تازە ترین لێکۆڵینەوە دا ناوی ٢٠ سیاسی عێراقی ئاشکراکرد کە تۆمەت بارن بە ناردنی پارە بۆ دەرەوەی عێراق بە بری ٤١٧ ملیار دولار خەڵمێندراوە کە جوار کەسایەتی کوردیان تێدایە کە تۆمەت بار کراون بە ناردنی پارە بۆ دەرەوە وڵات وە ھەر لە راپۆرتەکەی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی عێراق دا ھاتوە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمکراتی کوردستان و دکتۆر بەرھەم سالح جێگری دووەمی سکرتێری یەکێتی تومەت بار کراون بە ناردنی پارە بۆ دەرەوەی عێراق
وە لە راگەیاندراوەکە دا ناوی ٢٠ کەسایەتی ھاتوە لەگەل بری پارەی کە نێردراوەتە دەرەوە گەل ناوی ئەو وڵاتەی کە پارەکیە بۆ حەواڵە کراوە
ناوەکان :
١- مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمکراتی کوردستان بە بری ٢١ملیار دولار رەوانەی دەرەویە کردووە بۆ وڵاـی ئەڵماینیا و ئیسرائیل
٢- دڵستد بارزانی برای مەسعود بارزانی لەسەر بوجەی نەوت بری ١٣ملیار دولاری رەوانیە ئەڵمانیا کردووە
٣- دکتۆر بەرھەم ساڵح جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بری ٨٠٠ملیون دولار پارەی رەوانەی ئەوروپا و عمان و مەغریب کردووە
٤- ئەحمەد جەلەبی جێگری سەرۆکی وەزیرانی پێشوتر لە بەبری ٢٥٠ ملیون دولار پارەی رەوانەی ئەمریکا و بەریتانیا کردووە
٥- عادل عبدالمھدی جێگری سەرۆک کۆماری پێشوتر وەزیری نەوتی ئیستا بە بری ١٢٠ ملیون دولار پارەی رەوانەی فەرەنسا کردووە
٦-بیان جبر وەزیری گۆستنەوە و گەیاندن بە بری ٤٠٠ملیون دولار پارەی رەوانەی بەیروت و ئیمارات کردووە
٧-سەباح الساعدی بە بری ١٩٠ ملیون دولار پارەی رەوانەی بەیرۆوت و قەتەر کردووە
٨- جاسم محمەد وەزیری پێشوتر لە حکومەتەکەی مالکی ١٣١ ملیون دولاری رەوانیە دەرەوە کردووە
٩- عادل مھودر وەزیری پێشوتر لە حکومەتی مالکی بە بری ١٩ ملیون دولار پارەی رەوانەی دەرەوەی عێراق کردووە
١٠- ئوسامە نجێفی بری ٤٦٠ملیون دولاری رەوانیە توکرای و قەتەر و ئیمارات کردووە
١١- ئەسیل نوجێفی ١٨٠ملیون دولاری رەوانەی تورکیا کردووە
١٢-حسین ئەسەدی بری ٨ملیون دولاری رەوانەی کوەیت کردوە
١٣-خزەیر خزاعی جێگری سەرۆک کۆماری پێشوتر بە بری ٦٥ ملیون دولار پارەی رەوانی دەرەوە کردوە بۆ وڵاتی کەنەدا لە رێگای وڵاتی مالینزیاوە
١٤- کەریم وەحید وەزیری کارەبای پێشوتر بە بری ١٦٣ ملیون دولار پارەی رەوانەی بەریتانیا و ئەمریکا کردووە
١٥- ھوشیار زێباری وەزیری دەرەویە پێوشتر و وەزیری ئیستای دارای بە بری ٤٧ ملیون دولار پارەی رەوانەی دەرەوەی عێراق کردووە
١٦- عەلی دەباغ وتەبێژی بەناوی جکومەت پێشوتر بری ٨٦ ملیون دولاری رەوانیە ئیمارات و تورکیا کردووە
١٧- سالح متلەک جێگری سەرۆکی وەزیرانی پێشوتر بری ١١٤ ملیون دولاری رەوانەی تورکیا و ئوردن کردووە
١٨- بھاء الاعرجی بری ١٢٠ملیون دولاری رەوانیە وڵاتانی بەریتانیا و ئیسلەندا و ئسکتلندا کردووە
١٩- حازم شەعلان وەزیری پێشوتر لە حکومەتەکەی مالکی بە بری ٨٠ملیون دولاری رەوانیە بەریتانیا کردووە
٢٠- عادل محسن پشکنەری گشتی پێشوتر بە بری ٢٧ ملیون دولار پارەی رەوانەی وڵاتی نەمسا و بەریتانیا کردووە