نوێترین

recent

18/06/2016

بەرپرسى میدیاى گۆڕان: هەڵمەتى ڕاگەیاندن بەرامبەر بە پارتى ڕادەگرین



عەبدولڕەزاق شەریف بەرپرسى ڕاگەیاندنى میدیاى گۆڕان ڕایگەیاند، بزووتنەوەى گۆڕان هەڵمەتى ڕاگەیاندن بەرامبەر بە پارتى ڕادەگرێت.

هاوکات ئەمشەو ١٧ى حوزەیرانى ٢٠١٦ سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمیندارى گشتیى یەکگرتوو داواى ڕاگرتنى هەڵمەتى میدیاى لە بزووتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان کردبوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە دواى ئەوەى دوێنێ ١٦ى حوزەیرانى ٢٠١٦ دادگایەکى شارى هەولێر بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ نەوشیروان مستەفا ڕێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان دەرکرد، هەڵمەتى ڕاگەیاندن لە نێوان گۆڕان و پارتى دژ بە یەکترى گەیشتبووە ئاستێکى توند.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085