

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ڕونكردنەوەیەك بۆ پەرلەمانتاران بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت "جەخت لەسەر پابەندبوون بە یاسا دەكاتەوە هەر وەك لە گشتاندنی رۆژی 6 ی حوزەیرانی 2016 دا هاتووە".
لە ڕونكردنەوەكەی نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە "سەبارەت بە پرسی بەدواداچوونی كارەكانی حكوومەت، جێگری سەرۆكی پەرلەمان پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ هەموو لیژنە و پەرلەمانتارێكی بەرێز بۆ كار و ئەركی چاودێریكردن دووپاتدەكاتەوە، كە یەكێكە لە سەرەكەترین ئەركە پەرلەمانییەكان كە لیژنە یان پەرلەمانتار لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كاری چاودێریكردن ئەنجامیدەدات".
دەشڵێت "لەم ڕووەشەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمان جەخت لەسەر پابەندبوون بە یاسا دەكاتەوە هەر وەك لەم گشتاندنەدا هاتووە"
