سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات تاقمی گێلێندراوی نەوشیروان بەخەیاڵ پڵاوی خۆیان، ئیعلانی مەرگی شەرعیەت و یاسا دەكەن لە هەولێر، ئەو هەولێرەی ئەوان وەك لە گرتە دەنگییە ئابڕوچونەكەی خۆیان لێیان ئاشكرا بو كە تەقە لە كونسوڵخانە بیانییەكان بكەن و ئەندازیاران بڕفێنن و خەڵكی بێ تاوان تیرۆر بكەن.
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان نوسینێكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژە بۆئەوەدەکات"لەكاتێكدا تاقمی گێلێندراوی نەوشێروان بەخەیاڵ پڵاوی خۆیان ئیعلانی مەرگی شەرعیەت و یاسا دەكەن لە هەولێر، ئەو هەولێرەی ئەوان وەك لە گرتە دەنگییە ئابڕو چونەكەی خۆیان لێیان ئاشكرا بوو كە تەقە لە كونسوڵخانە بیانییەكان بكەن و ئەندازیاران بڕفێنن و خەڵكی بێ تاوان تیرۆر بكەن، ئەمە تەنها دەلیلی ئیفلاسی ئەخلاقی سیاسی ئەو نەخۆشانە دەخاتە رو كە سایكۆلۆژیەتیان بۆتە وێرانە".
خۆشناو باسی لەوەشكردوە"بۆیە نەوشێروان وەك كەسێكی ئاژاوەگێڕ و حاقد بەرانبەر پارتی چرنۆكی لە هەموو شتێك گیر دەكات، مادام ئەو شتە زەرەر بە پارتی بگەێنێت، هەر بۆ ئەم مەبەستەش تا هەنوكە زۆر ڕێگەی تاقی كردۆەتەوە، بەڵام لە هەموویان فەشەلی هێناوە وزەحمەت بەلاش لێی دەرچوە،گەلێ جاریش بای چاندوەوڕەشەبای دروێنەكردوە،بۆیە ئێستا خەریكە هارو هاج دەبێ وكێشەوئاشوبێكیتری لەكەلەداوەو سەودا سەری نائارامیەكیترە".
