

ھەروەک دیارە لە کوردستان تەنیا باس مەسەلەی سەقامگیری نییە وە چەند کێشەی ڕوون و
دیار ھەیە بەڵام چاوپۆشی لێ دەکرێت چوونکە چینی بێ دەسەڵات پشت و پەنای نییە بۆیە
چینێکی بەرپرس زۆریان ئەوانەی دەسەڵات بە دەستن وە بە چەک حوکم و بڕیار ئەسەپێنن
بۆ مانەوەیان لە کورسی و خۆسەپاندن گوێ نە بە میللەت نە بە یاسا ئەدەن وە
ھەرکەسێکیشیان بە دڵ نەبێت خۆیان بە بڕیاری شەخێی و چەند کەسێک کۆتا بە کەسەکە
ئەھێنن وە ھۆیەکی بۆ ڕێک ئەخەن بە شارەزایی پلانە کۆنەکان وە پەردە پۆشی کێشەکە
دووایش داخستن و شاردنەوەی ئەو بابەتە , یاسا بەم جۆرە سەروەرە لەکوردستان.
بابەتێکی سەرەکی باس ئەکەم ئەویش خزمەت کردنی نەتەوەیە گەرچی کورد لە دێڕ
زەمانەوە لە کۆمەڵێک نەتەوەی رەنگاوڕەنگ پێک ھاتووە ئەوانیش تورکمان و عەرەب و
چەندەھا نەتەوایەتی کەش بە کەم و زۆر ھاوژیانی و تێکەڵی و لە نێوان ئەم نەتەوانە تا
ئێستاش بەردەوامە بە حوکمی پارچەکانی کەی کوردستانیش کە ھەرچوار پارچەی باشوور
و باکوور و ڕۆژئاواو ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆڵەکانی کورد پێکەوە ژیانی کۆمەڵاًیەتی و تا
ڕادەیەکیش تێکەڵ بوونی ھەبووە لە نێوان یەکتردا کە ئەمەش وای کردووە کوردەکان
خۆشەویست و بەڕێزبن لە نێو نەتەوەکانی تردا بگرە وڵاتانی زل ھێزیش ھەنووکە بوونەتە
پشتیوانی کوردەکان بەس داخی گەورەی کورد ناڕێکی ناوخۆییە و بەرژوەندی حزب و کەس
و بێگانە پەرستنە .
کورد لە ڕووی ئاینیشەوە تێکەڵە بە کۆمەڵێک ئاین و بیرووڕای جیاوازی فکرەو عەقیدە و
مەزھەب و جوانی ڕێز لێ گرتن لە نێوان یەکتردا بەڵام لە دۆخی ئێستادا گۆڕانکاری
درووست بووە لەسەر کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی بەھۆی دابەش
کردن و بەدی ھێنانی دەسەڵاتی وڵاتە زل ھێزەکان لەم ناوچەو وڵاتانەدا شەرو برسێتی و
دووڕووی لەنێوان نەتەوەکان و ئاینەکان درووست کردووە , گومانیش لەوەدا نییە وڵات و
نەتەوە بچوکەکانیش ژێر دەستەی گەورەکان بەجۆرێک ئەگەر خزمەتی میللەت بکات بەڵام
دیکتاتۆرییەت و مانەوەیان خزمەتی کورسی و حزب و کۆیلایەتیان ئەکات نەک بۆ خەمی خاک
و میللەت.
بێجگە لە خزمەت نەکردن لە ئاستێکی پێویست بەرامبەر میللەتی کوردستان بە ھەموو
چینەکانی کۆمەڵگا و نەتەوەکان لەم ساتانەی ئێستادا وەک بەڕوونی بینراوە بێ ڕێزی
بەرامبەر نەتەوەکان لە کوردستان بەردەوامی ھەیە کە ھاوڵاتیان لە ھەموو ئاستە جیاوازەکان
ڕژانە سەرشەقام بە خۆپیشاندان و داوای مافەکانیان وە پەناشیان بۆ ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان
بردووە وەک ڕێکخراوی ناحکوومی و ھەروەھا دەسەڵاتە ناتەندرووستەکەی حکوومەتی
ھەرێمی کوردستانیش داوای یارمەتی کردووە بەڵام وڵاتانی نێو دەوڵەتی ناوچەوانی کۆیلەی
خۆی ئەناسێت , بۆیە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان پێشێلیان بەرامبەر کراوە لەڕووی
مرۆڤایەتی و مافەکانیان کەلەو ھەموو سامان و سەرچاوانەی ھەمانە بێ بەش کراون ,
چەند کەسێک و پایەدار و دەسەڵات بەدەست بە حەزی خۆی وڵاتەکە برسی و زەلیل و
چاوشۆر ئەکات تا حوکم زیاتربکات .باوەڕیان بەیاسا و داخوازی خەڵک نییە (وڵاتێکی
فرۆشراو و ھەرێمێکی بێ خاوەن ).
دیارترین بابەتی ساڵی ٢٠١٦ ئەوەی بووە ڕێگری کردن بەشێوەیەکی نا ئازادی و نا
دیموکراتی بەرامبەر خوشک و برا ئاشورییەکانمان(مەسیحییەکان) کەلەسەر مەسەلەی
(Encraochment) واتە تەجاوزکردن لەسەر زەوی ئەو ھاوڵاتیانە , ئەوانیش بەشێوەیەکی
ئاشتیانەو دۆستانە بڕیاریان دابوو بەرەو ھەولێر لە بەردەم دامەزراوەترین دەزگای شەرعی
کە پەرلەمانە داخوازی و ناڕەزاییەتیەکانیان بەڕێگای خۆپیشاندان و مانگرتن بگەیەننە
حکوومەت و دەسەڵاتداران بەڵام وەک دیاربوو قەدەغەکردنی ئەو چینە بۆ ھاتنە ناو ھەولێر
بەبیرھێنانەوەی ئیفلیج کردنی پەرلەمانە کە ڕێگری لە سەرۆکەکەی کرابوو بێتە پایتەخت لە
ڕێگای چەکەوە نەک یاسا بەداخەوە دەڵێم لە کوردستان چەک و حزب لە یاسا و ڕێسای
حکوومەت گەورەترن کەواتە بەھێزی چەک بەڕێوە دەچێت نەک سەروەربوونی یاسا,
ئێمەی کورد ھەرجۆرێک ئایدیاییەک بین لەژێر چەتری خزمەتی نیشتمان ھەردەبێت فێری
مرۆڤایەتی و یاسا بین , وەنابێت سووکایەتی بە ھیچ بیرووڕایەک و ڕەخنەگر و ئاین و
نەتەوەیەک بکرێت چوونکە ھاوسەنگی کوردبوونی ئێمە بەو چینانەو جیاوازییانەوە جوانەو
ناسراوە و ھەموو مرۆڤین و پێکەوە دەژین جێی داخە شکاندنی یاسا بۆتە ڕێ خۆشکەر بۆ
بەرپرسانی دەسەڵات بەدەست بە ئارەزوو میزاج و عینادی خۆیان چۆن مێشکیان بخوازێت
دەی کەن بەبێ ڕەچاوکردنی دادگاو یاسا و شەرعییەتی دەزگا فەرمییەکان.
ھەروەک لە ڕووانینی نێودەوڵەتی چاودێرانی مافی مرۆڤی جیھانی ( Human Rights
Watch) لەسەر ناوچەی نەھلە کە نزیکەی ھەشت کەسی عێراقی ئاین مەسیحی ڕایان
گەیاند کەلە نەھلەو ناوچەی دی باشووری عێراق وەلەگەڵ دانیشتووانی گرنگی نەتەوەی
ئاشوورییەکان و مەسیحییەکان لەو ناوچانەدا لەڕێگای دراوسێ کوردەکانەوە مەبەست لەمە
کەسانی کاربەدەستە تەجاوزکراوەتە سەر زەوییەکانیان بە درووست کردنی زەویوزاری تر
لەسەر موڵک و خاکی ئەوان دا.
ھەروەک (Joe Stork) جۆی ستۆرک جێگری بەرێوەبەری مافی مرۆڤ لەبۆ ڕۆژھەڵاتی
ناوەڕاست وتی سەبارەت بە ڕێگری کردن لە خۆپیشاندانەکانی ئاشورییەکان لە کوردستانی
عێراق ( خۆپیشاندانێکی گشتی و بەشێوەی ئاشتی بوو چالاکییەکە کەپێویستە پارێزگاریان لێ
بکرێت نەک ڕێگری ,وە نابێت قەدەغە بکرێن بۆ چوونی بۆ شارێکی تر چوونکە ئاینی
ھۆکارە) .
ئەمە لە بەرواری ١٣/٤/٢٠١٦ بە ھێزی چەک کەڕێگری لە خەڵک و کەسانی مەسیحی و
ئاشووری کرا لەناوچەکانی تری کوردستانەوە بێنە ھەولێر بۆ داوای مافیان لەبەردەم
پەرلەمانی کوردستانی عێراق.
لە ١٣ مانگی ئەپرێلی ٢٠١٦ حزب و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگای دانانی
پۆلیسی تایبەتی سیاسی لەسەر ڕێگاکانی دەرچوون لە چوواردەوری نەھلەو ناوچەکانی
دەوروبەری ئەمەش نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لەباشوری شاری ئاکرێ وەیە , وە ھەروەھا خاڵە
پشکنینەکان لە زۆربەی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێگری کردنی مەسیحیەکان لەچوونە ناو
شاری ھەولێر وەئەوانەشی کە نائەچوون بۆ خۆپیشاندان ھەر ڕێگایان نەدرابوو چوونکە
مەسیحین ئاینەکەیان وە خاڵێکی ڕەشی بۆ ئەزموونی سیاسییە کوردەکانی ئێستا تۆمارکرد.
نموونەش بۆ ئەمە (Emmaneul Khoshaba) ئیمانوێل خوشابا سەرۆکی پارتی نیشتمانی
ئاشوری یە بە مافی مرۆڤی ڕاگەیاندبوو کە ئەوو ھاوڕێیانی ئاشوری مان بگرن بە ئاشتیانە
لەرۆژی ١٣ ئەپرێل لە پێش پەرلەمانی کوردی لە ھەولێر ئاماژەی بەوەش دا لەوکاتەدا
خۆپیشاندانی دیکەش ھەبوو لەناو شارە کوردەکانی کەی ھەرێمەکە لەسەر مووچە ئەوانیش
داوای مافەکانیان بەسەر ئەو زەوی و زارەی دەستیان بەسەر گیراوە کەلە بنەرەت دا پلەی
یەکەمی مافی ئاشوریەکانی ئەو ناوچانەن.
وەکەسانی دیکەش ھەرلەناوچەی نەھلە کەکەسانی مەسیحی ئاین بوون خوازیاربوون بەرەو
پایتەخت بڕۆن بەڵام بەداخەوە لە ڕێگا پشکنینەکاندا ھێزی تایبەتی سەربازی دانرابوو کە
داوایان لێ کردن نابێت بچنە ھەولێر بەپێی وتەی چەند کەسێکیشیان وەکو (Peter
Odisho) پیتەر ئۆدیشۆ وە ھەروەھا (Shmael Nanno) شمایل نانو ڕوونیان کردەوە
لەشارەکانی دھۆک و کەرکووکیش برایان و خوشکانی مەسیحی ئەوانیش بەھەمان شێوە
ڕێگرییان لێ کرابوو بچنە ھەولێر بۆ خۆپیشاندان ,پاوڵ مالک خۆشابا یەکێکە لە شێخەکانی
گوندی نەھلە بە مافی مرۆڤی ڕاگەیاند ئەو ھاوڵاتییانە لەکەرکووک بەرەو ھەولێر ویستوویانە
بچن ھێزی کوردستان ڕێگرییان لێ کردوون چوونکە ئاینیان مەسیحییە.
لەگەڵ ئەوەشدا لەساڵی ٢٠١٠ لەلایەن دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان بەڵێنی ئەوە درابوو
بەچاو پیاخشانەوە سەبارەت بەو کێشانەی کەدەست بەسەراگرتنی زەوییەکانی ئاشوورییەکانە
وە تەعویزکردنەوەیان وە ئەوانەشی کە زەرەرمەندبوون بەڵام ھیچ شتێک نەکراوە تا ئێستا ,
ئەو گوندانەی کەماڵی بەسەردا کراوە وەشوێنی کشتوکاڵی ئاشووریەکانە وەکو زوولی , ھێزان
و وەخواروو سەرەوەی خەلیلانی ئەگەر چی سکاڵاش کاریگەری نەبوو چوونکە ئەمانە
بەدەست کەسانێکە کەپشتیان چەکدارە واتە بە زەبری بەرپرسان کەواتە نە دادگاو نە
حکوومەت و دەزگای ئەمنی چارەسەری ئەمەیان نەکردووە.
ولیام بنیامین (William Benjamin) کەخوێندکارێکی ئاشوورییە لە شاری ھەولێر ئاماژەی
بەوەدا کە لە ٥٠ حاڵەتی زیاتر لەسەر دەسەڵاتداران و عەشیرەتەکان تۆمارکراوە وە لە چەقی
خاڵی سەری سەرسنک و بێجگە لەو بەڵێنانەی ساڵی ٢٠٠١ لەبەرزترین دەسەڵاتی کوردی بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەرسنک وە ھیچ نەکرا.
لە یەکێک لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ بۆ چاودێری کردن (Human Rights
Watch)چەند بەڵگەنامەیەکی ڕە سمی کەئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٩٢ و ١٩٩٤
کەداواکراوە بەربەستێک بۆ دانانی تەجاوزکردن لەلایەن ھەندێ بەرپرسی دەسەڵاتی کوردی
لەسەر زەوی یە مەسیحیەکان لە ناوچەکانی کاشکاوە و ڕابیتکی دووگوندن سەر بەناوچەی
نەھلەن ھەروەھا تا ئێستا گەشتووینە ساڵی ٢٠١٦ ھێشتا خۆسەپاندن و دەست بەسەراگرتن
بەردەوامە لەم ناوچانەدا.
ھەندێ لەماددەکانی دەستووری عێراقی و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافی
نەتەوەکان :-
١-لە ماددەی (٢١)ی پەیماننامەی نێو دەوڵەتی تایبەت بەمافەکانی شارستانی و سیاسی
کەعێراقیش و کوردستانیش بەشێکە لەو پەیماننامەدا کە دەبێت مافەکانی ئازادی و کۆمەڵ
پارێزراوبێت.
٢-ماددەی (٢٦) نابێت جیاوازی بکرێت لەسەر بنەمای ئاین لەنێو کۆمەڵگادا.
٣-ماددەی (١٤) لە دەستووری عێراقی گرەنتی یەکسانی لەبەردەم یاسادا بەبێ جیاوازی
لەسەر بنەمای ئاین.(تێبینی خاڵی سێ ھەم ئەمە پەیماننامە نییە بەڵکو بەشێکە لە ماددەکانی
دەستووری عێراقی).
ئەگەر چی لەساڵی (٢٠١٥)ی مایۆ لەلایەن دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستانەوە ئیمزا کرا
لەسەریاسای پاراستنی چینەکان و توێژەکانی کۆمەڵگا لە کوردستانی عێراق یان بە ناوی
یاسای مافی کەم نەتەوەکان (قانون حمایە حقوق مکونات (المجتمع) او قانون حقوق الاقلیات)
فی کردستان العراق.
لەوەی خوێندمانەوە و دیارە یاسا لە عێراق و لە کوردستانی عێراق بۆ سەر ھەژار و بێ
دەسەڵاتە , کە چەک سەروەرە لە کوردستان نەک دادگا و ھێنانەدی ماف و یەکسانی بۆ
خزمەت کردنی میللەت و نیشتیمان بۆ ھەمووان بێ جیاوازی لە ژێر چەکووشی دادوەردا
بەڵام دادگایەک و دادوەرێک ترسی یاسا و یەکسانی لەدڵدابێت نەک بەڕێگای جۆراوجۆر لە
دەست دەسەڵات و بەرپرس و ھەڕەشە و حووکمی چەک دا خۆی حەشاربدا بۆیە دەیڵێمەوە
یاسا لە کوردستان و عێراق دا لاستیکی بەرپرس و گەندەڵکارانە ئەوانەی تۆزێکیش ویژدان و
مرۆڤایەتییان بەرامبەر میللەت و یاسا نییە و بێ باکیشن ھەروەک دەڵێن ( ئاشی نەزان خوا
ئەی گێڕێت).
بۆیە من دەڵێم ھەتا بنەماڵەو چەک بۆ بەرژەوەندی حزبی و کەسێتی بێت و پارەی پێ بدزرێت
ھەرگیز میللەت دڵخۆش و ئازاد نابێت وە یاساش سەروەرنابێت.
نووسینی / ھێمن رەشید عیسی
ئیمەیڵ / haymanrashidissa@yahoo.com / haymanrashidissa@gmail.com
facebook.com@ Haymanrashidissa
ژمارەی مۆبایل/ ٠٧٥١١٨٢٩٢٩٤