

وڵات ـ کوردستانپۆست
سەرچاوەیەک لە نیو دەزگای پاراستن ئەم هەواڵەی ئاشکراکرد ، کە لە کۆبونەوەی هەفتەی ڕابردوودا لە دۆرێی بارزان، کە مەسعود بارزانی لەگەڵ ڕیش سپی و بەناو خوێنەوار و ڕوشنبیرانی دەڤەرەکەی ئەنجامی داوە، یەکێک لە دانیشتوان پرسیار لە بارزانی دەکات:
- بارزانییەکان ئیستا ترسی ئەوەیان هەیە، کە ڕۆژێک پارتی لاواز ببێت و حیزبێکی تر بێتە سەر دەسەڵات، ئیتر ئێمە هەموو شتێک لەدەست دەدەن، وەڵامی تۆ بۆ ئەمە چییە؟
مەسعود بارزانی وەڵامی ئەو هاوڵاتییە بارزانییە دەداتەوە و دەڵێت:
- بنەماڵەی بازرانی هەرگیز ڕێگا نادات، هیچ هێزێکی سۆرانی حوکمی کوردستان بکات، کە کار گەیشتە ئەو ئاستەش، ئەوا ئێمە کوردستان دەکەینە گۆمی خوێن. ئەگەر کوردستان بۆ ئێمەش نەبێت بۆ سۆرانییەکانیش ببێت.