یه‌كێكی تر له قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه شه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: "شەوی رابردوو، حه‌سه‌ن حسێن كه یه‌كێكبوو له قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی گیانی له‌ده‌ستدا".
حه‌سه‌ن حسێن، به‌هۆی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه پێنج منداڵی خۆی له‌ده‌ستدابوو هه‌ر به‌ده‌ستی خۆشی منداڵه‌كانی ناشتووه.
لوقمان عه‌بدولقادر وتیشی: "تائێستا ناوبراو ناوی خۆی تۆمار نه‌كردبوو له لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه پێویسته چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت، زۆرجار ده‌هات بۆ ناو تۆماركردن، به‌ڵام به‌رگه‌ی قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌ی نه‌ده‌گرت و ده‌ڕۆیشته‌وه".
16\3\1988 رژێمی به‌عس چه‌كی كیمیاویی دژی هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌كارهێنا، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێنج هه‌زار هاوڵاتی شه‌هیدبوون و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.