مەدینه شه‌رنه‌خی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاگادار ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێدوان بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌دینه ئه‌یوب شه‌رنه‌خی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان كه ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو زۆرترین لێدوانی له‌سه‌ر واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌و هۆكاره‌كانی دواخستنی ده‌درا، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه داوای لێده‌كرێت لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌دات، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه كه زۆربه‌ی كات ئه‌و واده‌یه‌ی ئه‌و دایده‌نا به‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌ده‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌دینه ئه‌یوب شه‌رنه‌خی كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك و تویته‌ر ناوی "ژنی مووچه‌كه"یان لێنابوو، سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ندێك جار نه‌یده‌توانی به‌پێی ئه‌و واده‌یه مووچه‌كه دابه‌شبكات، له‌به‌ر ئه‌وه زانیارییه‌كانی مه‌دینه شه‌رنه‌خی هه‌ندێك جار پێچه‌وانه دهكهوتهوهو مووچه نه‌ده‌درا.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی مه‌دینه شه‌رنه‌خی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی به‌رپرسی حكومییه‌وه وه‌ك هاورێییهك بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی مه‌دینه شه‌رنه‌خی به وێستگه‌ی ووت"مه‌دینه ئه‌یوب شهرنهخیش پێباشبووه و ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی زانیوه، چونكه زانیارییه‌كانی حكومه‌ت له‌ده‌می ئه‌وه‌وه بڵاوده‌كرایه‌وه‌و راستیش ده‌رنه‌ده‌چوو، بۆیه بڕیاری داوه له‌سه‌ر واده‌ی مووچه قسه نه‌كات".
وێستگە
