جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیادا سەرقاڵی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیبوو کاتێک ڕۆژنامەنوسێکی ئیتاڵی هاواری کرد "تۆبویت داعشت دروستکرد".
ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە ئەمڕۆ هەینی ٥ی شوبات بڵاویکردەوە، جۆن کێری بە گوێبیستی وتەکانی ژنە ڕۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە کەوتە دۆخێکی شەرمەزاریەوە بەڵام هیچ وەڵامێكی ڕۆژنامەنووسەکەی نەدایەوە.
دوابەدوای وتەکانی، ڕۆژنامەنوسەکە لەلایەن پیاوانی ئاسایشی هۆڵەکەوە کرایە دەرەوە.
چوارشەمەی ڕابردوو لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ پاولۆ گنتیلونی هاوتا ئیتاڵیەکەی دەربارەی ڕوبەڕوبونەوەی داعش لە لیبیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا ئەمەش دوای کۆنگرەیەکبوو سەبارەت بە شەڕی داعش لە عێراق و سوریا و لیبیا بە بەشداری ٢٣ وڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانیتی دژی داعش.
