
ئێمە بووین بە جومعە ڕەش
مووچەش دیلێكە چاو گەش
حكومەت عوسمان ئاغای پاڵەوان
نایەڵێ بیخەینە ناو دڵ و گیرفان
پلانی حكومەتمان لە پلانەكانی سینان ئەچێ
گۆڕانیش عەلی كەمالەو كەشفی ئەكاو بە میللەت ئەڵێ
سینان
حكومەتی هەڕێم ئیشەكانی لە ئیشەكانی سینان ئەچێ
میللەت شازیمان خانە
پارە هەبێ حكومەتی وەك سینان لا خۆشەویستە
پارەش نەبێ جنێودان و بایكۆتە
یەكێتی وەك باوكە نوری یە هەمیشە خەریكی سوڵحە
پارتیش نارینە لە داركاری كردن و هەڕەشە بێ حەلە
یەكگرتوو عارف كەسەرە
گرینكۆ و خاوەن سۆزو ڕاكە ڕاكی ئەمبەرو ئەوبەرە
كۆمەڵ و بزوتنەوە و سۆشیالیست و ئایندە
ئەمانە لە باوكە مەزهەر ئەكەن
پیرو بێ هێز كەچی داوای شتی جوان و باش ئەكەن
كوردستان لە تەكسی ئەچێ
بەڵام. پێچەوانەكەی ڕاستە بیرت نەچێ
تەكسی دەت گەیەنێتە شوێنی مەبەست
بەڵام سەر نشینەكانی تەكسی كوردستان
بەداخەوە زۆربەیان لە دەریای ئیجەدا خنكان
hunar.talabani
