میدیاکانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن لە ڕێگەی فرۆکەخانەیەکی هەرێمی کوردستانەوە بوکەڵەی سێکسی هێنراوەتە هەرێمی کوردستان کە بەرهەم هێنراوی وڵاتی چینە.
پێگەی فەرمی باسنیوزی سەربە مەسرور بارزانی لە هەواڵێکدا باسی لەوەکردوە ، لەڕێگەی یەکێک لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە بوکەڵەی سێکسی هێنراوەتە هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا لایەن پیاوانەوە بەکار دەهێنرێت.
لەبەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا لەزاری هاوڵاتییەکەوە کە ئێستا ئەو بوکەڵەیە بەکار دەهێنێت گواستویەتییەوە ، زۆر خۆشحاڵه كه دواجار توانی ئه‌و بوكه‌ڵه‌یه‌ی ده‌ست بكه‌وێ.
ئەو هاوڵاتییە ئەوەیشی ئاشکراکردوە"نامه‌وێ له ڕێگه‌ی حه‌رامه‌وه سێكس ئه‌نجام بده‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنیش ناهێنمه‌وه، ئه‌م بوكه‌ڵه‌یه بۆ من باشترین چاره‌سه‌ره".
بوكه‌ڵه‌ی سه‌رجێیی یان بوكه‌ڵه‌ی سێكسی، له ئیسفنج یان سیلیكۆن دروستكراوه، به‌شێوه‌یه‌ك له ڕووی ڕووخسار، جۆری داپۆشینی به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی كه زۆر نزیكه له پێستی مرۆڤه‌وه و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی چینی، بۆ یه‌كه‌مجار به‌رهه‌مهێنرا و له ڕێگه‌ی وڵاتی ئیسرائیل و قه‌ته‌ره‌وه، هێنرایه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
