نوێترین

recent

01/02/2016

دوای بڵاو بونەوەی هەواڵی لابردنی لە پۆستەكەی ، وەزیری دارایی، عێراقی بەجێهێشت

وەزیریی دارایی عێراق وڵاتی بەجێهێشت و چەند سەرچاوەیەكیش ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن كە بەهۆی لاوازی لە كاری وەزارەتەكەی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی لە وەزارەتەكاندا لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە لە پۆستەكەی لا دەبرێت .

دوێنی چەند سەرچاوەیەكی باڵا لەناو حكومەتی عێراقی رایانگەیاند " ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە لاوازی لەكارەكانی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە و وشیار زێباری وەزیری دارایی و كازم حسین راشدی وەزیری پەیوەندیەكان بونی هەیە " .

 بە پێی ئەنجامەكانیش هەروەزیرێك نەتوانێت كارەكانی بەباشی بەڕێوەببات‌ لە كارەكەی لا‌دەبرێت بێگوێدانە ناوەكەی یان لایەنە سیاسیەكەی  
ئەمرۆش  د.فازل نەبی، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق  رایگەیاند  وشار زێباری وەزیری دارایی عێراق ، بەڵام بۆ وەرگرتنی چارەسەر  بۆ ماوەی دوو مانگ مۆڵەتی وەرگرتووە .
 
شایەنی باسە دوێنی لە كاتی سەردانی وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد ، هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق لە كۆبونەوەكەدا و لە وەفدی عێراقدا بەسەرۆكایەتی عەبادی بەشداری پێنەكرا.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085