کادرێکی پێشکه‌وتووی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشی توند ده‌کاته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌بدوڵای کوێخا موباره‌ک به ئه‌نجامده‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریه غازه‌که‌ی قادر که‌ره‌م ناو ده‌بات.
ئاریان فه‌ره‌ج سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر و کادری پێشکه‌وتووی پارتی دیموکراتی کوردستان له نوسینێکیدا که‌له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک بڵاویکردۆته‌وه، عه‌بدولای کوێخا موباره‌ک به ئه‌نجامده‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریه غازه‌که‌ی ناحیه‌ی قادر که‌ره‌م تۆمه‌تبار ده‌کات که به‌هۆیه‌وه زیانێکی گه‌وره به که‌رتی کاره‌بای هه‌رێمی کوردستان گه‌یشت.
له‌و نوسینه‌دا ئاریان فه‌ره‌ج ده‌ڵێت '' عه‌بدوڵای کوێخا موباره‌ک خاوه‌نی ئیقامه‌ی وڵاتی نه‌رویجه و کاری به‌ڵێنده‌ری ده‌کات هه‌روه‌ها مانگانه زیاتر له 5 ده‌فته‌ر دۆلاری ده‌ستده‌که‌وێت و هه‌ر پاسه‌وانێکی بڕی 800 دۆلاری مانگانه‌ی هه‌یه''.
له نوسینه‌که‌یدا ئاریان وێنه‌یه‌کی عه‌بدوڵای کوێخا موباره‌کی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح و رابون مه‌عروف، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داناوه و نوسیویه‌تی '' عه‌لی و رابوون و هه‌ڤاڵ له‌کاتی ده‌ستخۆشی و ئافه‌رینی عه‌بدوڵلا''.
له‌باره‌ی وێنه‌یه‌کی تریشه‌وه که ئاریان فه‌ره‌ج دایناوه، ناوبراو نوسیویه‌تی '' عەبدوللای خاکەسار و ھەژار و بەشخوراو لەگەڵ کەونە عەرەبانەیەکی شیلم فرۆشی !!! ''.
