تادێت خۆپیشاندانو ناڕەزایی دەربڕینی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان دژی خشتەی مووچەی فەرمانبەران فراوانتر دەبێت بەتایبەت لە شاری هەولێر ، بەڵام بەشێک لە میدیاکانی پارتی کەخۆیان بە بێ ڕکابەر دادەنێت و هەندێکی دیکەشیان ڕاستەخۆ زمانحاڵی ئەو حزبەن خۆیان بەدور دەگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵ و چالاکییەک لەسەر ئەو مانگرتنانە.

بەپێی زانیاریەکان ، ماوەی دووڕۆژە خۆپیشاندانەکانی شاری هەولێر لە زیادبوندایە و مانگرتنی فەرمانبەران بەشێکی زۆری فەرمانگەکانی ئەو شارەی گرتوەتەوە.
زانیارییەکان ئاماژە بۆئەوەدەکەن ، پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی ڕێکخستنەکانییەوە هۆشداری داوەتە فەرمانبەران کەنابێت مانگرتن و بایکۆت ئەنجام بدەن و پێویستە بەردەوام بن لەسەر کارو فەرمانی خۆیان.
لەبەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا هاتووە ، ئەمڕۆ یەکێتی قوتابیانی کوردستان لەڕێگەی نوێنەرەکانییەوە لە زانکۆکاندا هۆشداری داوەتە مامۆستاکانی زانکۆ کەنابێت مانگرتن ئەنجام بدەن و پێویستە بەردەوام بن لەسەر وانە وتنەوە و دەوامکردن.
جێی ئاماژەیە هەرچەندە خۆپیشاندان و مانگرتنەکە لەشاری هەولێردایە و کە قورسای پارتی لەو شارەدایە بە میدیاکانیشییەوە بەڵام هیچ میدیایەکی ئەو حزبە بە میدیای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و مەسرور بارزانی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و چەندین دەزگای سێبەری دیکە ئامادەنین بەهیچ شێوەیەک باس لەو خۆیشاندان و مانگرتنانە بکەن.
چاودێرێکی سیاسی پێی وایە ئەگەر ئەوخۆپیشاندان و مانگرتنە لە سلێمانی لەژێر دەستی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕاندا بوایە ئەوا میدیاکانی ئەو حزبە دەیانکردە هەراو پارێزگایەکییان پێ تۆمەتبار دەکرد.
باسی لەوەشکرد ، لەگەڵ ئەوەی میدیا فەرمی و سێبەرەکانی پارتی باس لەمانگرتنی ڕەوای فەرمانبەران ناکەن هاوکات باس لە گرنگی ماستی مانیزا دەکەن وەک بڵەی ئەم وڵاتە تەنها کێشەی لەگەڵ ماستی مانیزا هەیە.
لڤین