نوێترین

recent

08/02/2016

لەهەولێر تەقە لەخوێندكارانی خۆپیشاندەر دەكرێت

خوێندكارانی زانكۆی سەڵاحەدین كە لە بەشەناوخۆیی شەوكەت شێخ یەزدین لەشاری هەولێر نیشتەجێن، بەهۆی نەبوونی كارەبا و ئاوی گەرم ڕژانە سەر شەقام و ڕێگای سەرەكی هەولێر كەركوكیان داخست و لەلایەن چەند كەسێكیشەوە تەقە بەسەریاندا دەكرێت و 7 خوێندكار بریندارە.

خوێندكارێكی خۆپێشاندەر تایبەت بە"میللەت"ی ڕاگەیاند، هۆكاری هاتنەسەر شەقام و داخستنی شەقامی سەرەكی كەركوك هەولێر  لەبەر نەبوونی ئاوی گەرم و كارەبا و غاز هاتوینەتە سەرشەقام ئەمەش دوای چەندین خۆپێشاندانی تر كە هەمان داواكاریمان هەبوە بەڵام كێشەكانیان چارەسەر نەكردوین لەلایەن بەرپرسانی بەشی ناوخۆیی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كەسێكی نەناسراوی چەكدارەوە تەقەی بەسەر خۆپێشاندەراندا كردوە و بەهۆی دروستبونی توندوتیژیشەوە لەنێوان شوفێران و خوێندكاران نزیكەی 7 خوێندكار بریندار بوون و تائێستاش خۆپێشاندان بەردەوامە.

میللەت

Picsart-24-02-23-21-31-09-085