نوێترین

recent

02/02/2016

سەرجەم وێنەکانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەگاکانی پارتی لابران

بەبڕیارێکی تایبەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوی وێنەکانی جێگری سەرۆکی پارتی کە لەهەمان کاتدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لابراون.

بەپێی ئەوزانیارییانەی سایتی لڤین بڵاوی کردۆتەوە ، بەبریارێکی تایبەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوی وێنەکانی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لق و ناوچە و بارەگاکانی پارتیدا لابراون.

زانیارییەکان ئاماژە بۆئەوەدەکەن ، هۆکاری لابردنی وێنەکان بۆ تۆخ بوونەوەی ململانێکانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەگەڕێتەوە بەتایبەت دوای لاوازبوونی حکومەت و ئەو کاردانەوانەی بەرامبەر پارتی دەکرێت لەسەر کەمتەرخەمی حکومەت لە خزمەتگوزارییەکاندا.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ، ئایندەی نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەی داهاتووی حزبەکەیدا باش نابێت و ئەمەش دەری دەخات کە ناوبراو لە فەشەلی حکومییەوە بەرەو فەشەلی حزبی دەڕوات.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085