نوێترین

recent

02/02/2016

كچێكی كورد منداڵێكی له‌ باوكی بوو باوكه‌كه‌ له‌ 7 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌ سه‌ر

باوكێكی كورد بۆ ماوەی چەندین ساڵ دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر كچەكەی و پاش ئەوەی كچەكە دووگیان دەبێت، لەكاتی لەدایكبوونی منداڵەكەدا ئاشكرا دەبن و دەستگیر دەكرێن.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری كەركووك بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەم 2ی شوباتی 2016 ژنێكی دووگیان گەیەنراوەتە نەخۆشخانەكە و منداڵی بووە، بەڵام دەركەوتووە ئەو كچە لەلایەن باوكییەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر و منداڵەكەش هەر لە باوكیەتی.

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی شارۆكە و شارەدێیەكانی سنووری پارێزگەی كەركووك بۆ "وشە" زانیارییەكانی دەستگیركردنی ئەو كچ و باوكەی پشتڕاست كردەوە و ئەوەشی دركاند، كە مامێكی كچەكەش هاوكات دەستگیر كراوە و پێدەچێت بەهەمان شێوەی باوكەكە، دەستدرێژی سێكسی كردبێتە سەر كچەكە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی پۆلیسی ناو شاری كەركووك، كچەكە تەمەنی 15 ساڵە و هەر لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە لەلایەن باوكییەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر و بەو هۆیەوە دووگیان بووە و پاش ئەوەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، لە ناو نەخۆشخانەدا كچەكە ئاشكرای كردووە كە لەلایەن باوكییەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر و دووگیان بووە.

سەرچاوەكەی پۆلیسی ناوشاری كەركووك ئاشكرای كرد، "باوكی كچەكە بەناوی (ع. ا. و)، هەروەك مامی كچەكە بەناوی (ل. ا. و) لەگەڵ كچەكە بەناوی (س. ع. ا) لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون و رادەستی دادگە كراون".

روونی كردەوە، "ئێستە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بە بڕیاری دادوەر كراوەتەوە و چاوەڕوانی لێكۆڵینەوە دەكەین".

ئەو سەرچاوەیە دووپاتی لەوەش كردەوە، كە ئەو بنەماڵەیە لە بنەڕەتدا خەڵكی شاری رانیەن، بەڵام لە ئێستەدا لە شاری كەركووك دەژین.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085