
دروستکردنی وێنه‌یه‌کی مسته‌فا بارزانی به کریستاڵ کاردانه‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه، شاره‌زایه‌کی بواری بازرگانی به خشڵه گرانبه‌هاکان ده‌ڵێت، ئه‌و کریستاڵه‌ی له دروستکردنی ئه‌و وێنه‌دا به‌کارهاتووه، به‌هاکه‌ی 700 ملیۆن دۆلار ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌کاته مووچه‌ی مانگێکی فه‌رمانبه‌ران.
میدیاکان وێنه‌یه‌کی مسته‌فا بارزانی‌یان له شاری دوبه‌ی ئیمارات بڵاو کرده‌وه، که گوایه گه‌وره‌ترین وێنه‌یه له‌جیهاندا که به کریستاڵ دروستکرابێت و تیایدا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار پارچه کریستاڵ به‌کارهێنراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوی ئه‌و وێنه‌یه چوه‌ته کتێبی گینس بۆ تۆماری ژماره پێوانییه‌کان.
به‌پێی به‌دواداچونێکدا باشترین جۆری پارچه‌ی کرسیتاڵ که به‌لجیکییه، نرخی هه‌رپاچه‌یه‌کی نزیک ده‌بێته‌وه له 150 دۆلار، به‌و پێیه‌ش نرخی تابلۆکه ئه‌گه‌ر به‌و نرخه بخه‌مڵێنرێت، ئه‌وا به‌هاکه‌ی ده‌کاته زیاتر له 675 ملیۆن دۆلار، به‌بێ حه‌قده‌ستی وێنه‌کێشه‌که‌ش.
چاودێران پێیانوایه، له‌کاتێکدا هه‌رێمی کوردستان به قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی داراییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و وا پێ ده‌نێته ساڵی نوێوه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران ته‌نها مووچه‌ی 8 مانگیان وه‌رگرتوه، له‌به‌رامبه‌ردا به ده‌یان ملیۆن دۆلار له دروستکردنی وێنه‌یه‌کدا خه‌رج ده‌کرێت، که گوایه ئه‌و وێنه‌یه له کتێبی گینس تۆمار ده‌کرێت.