نوێترین

recent

11/12/2015

بۆیەكەمجار چاوپێكەوتنێكی جەلال تاڵەبانی بڵاودەكرێتەوە


بۆیەكەمجار چاوپێكەوتنێكی جەلال تالەبانی ؛سكرتێری گشتی یەكێتی؛ بڵاودەكرێتەوە، كە 28 ساڵ لەمەوبەر عومەر شێخ موس ئەنجامی داوە.

ماڵپەڕی ڕەسمی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، بڕیارە لە ساڵیادی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یەكێتیدا، چاوپێكەوتنێكی جەلال تالەبانی بڵاوبكرێتەوە، كە ڕۆژی ١٤/٧/١٩٨٨ سازكراوە و لەسەر كاسێت تۆماركراوە و بریتییە لە ٣٦٠ خولەك.

ماڵپەرەكە بڵاویكردۆتەوە، ئەو چاوپێكەوتنە لە لایەن دۆستی نزیكی تالەبانی، عومەر شێخ موس-ەوە ئەنجامدراوە و چاوپێكەوتنەكەش، كە لەژمارەكانی داهاتووی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێدا بڵاودەكرێتەوە، سكرتێری گشتی یەكێتی باس لە ژیاننامەی كۆمەڵایەتی‌ و سیاسی‌ و دیپلۆماسی خۆی دەكات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085