
بهرپرسی مهكتهبی پهیوهندییهكانی بزوتنهوهی ئیسلامی، كه له رۆژنامه بهریتانییهكاندا به بەڵێندەرێکی ملیۆنێری بواری وەبەرهێنان ناوی هاتووه، به تۆمهتی لاقهكردنی كچێكی تهمهن 18 ساڵان دراوهته دادگا و ئهو بهرپرسهش تۆمهتهكان رهتدهكاتهوه.
بەڵێندەرێکی ملیۆنێری بواری وەبەرهێنان تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر هەرزەکارێکی خەولێکەوتوو، هەرچەندە تۆمەتبارهكه تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت بە بێ ویستی خۆی کەوتوە بەسەریدا و چوکی چوە پیایدا.
ئیحسان عەبدولعەزیزی تەمەن ٤٦ ساڵان بە پێی شایتیەکان، خۆی داوە بەسەر کچێکی هەرزەکاری تەمەن ١٨ ساڵدا لە شوقەکەی لە میدیا ڤەیڵ.
سکاڵاکارە قوربانییەکەی دەستی ئیحسان لە ٨ی مانگی ٧ی ساڵی پار، لە یانەی شەوانەی سیرک لێ سوا بووە لە ڕۆژئاوای لەندەن و لەگەڵ کچێکی هاوڕێیدا شەویان بەسەربردوە.
بە پێی وتەکانی لە دادگای ساوسوارک خراونە تهڕوو، عەبدولعەزیز شەش حەوت مانگ لەمهوبەر هاوڕێی سکاڵاکەرەی ناسیووە، هەر بۆیە چۆتە پێشەوە لە هەردوو کچەکە و داوای لێکردون گەر بتوانێت بە ئوتومبێلی جۆری "ئەستۆن مارتین"ەکەی بیانباتەوە ماڵی خۆیان.
لە ئوتومبێلەکەدا بانگهێشتی کردون بۆ شوقەکەی بۆ قسەکرد و بەسەربردنی کاتی زیاتر، دواتریش هاوڕێی سکاڵاکارەکەی، کە پێشتر دەناسی دەباتە ژوری نوستنەکەی و لەگەڵی سێكس دهكات.
بە پێی وتەکانی خۆی کچە سکاڵاکارەکە لەودیو و لە هۆڵەکە دەخەوێت، بەڵام دوای ئەوە تەنها شت کە بیریەتی ئەوەیە، لە کاتژمێرە زووەکانی بەیانیدا لەسەر قەنەفەکەی هۆڵەکە خەبەری دەبێتەوە و ئیحسان خۆی داوە بەسەریدا و دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەری.
جۆناتن دەیڤس، دادوەری کەیسەکە دەڵێت "کچەکە دەڵێت پێم وتوە 'ئەوە چی دەکەیت، بەڵام ئیحسان پێی وتوە 'کێشەیەک نیە' وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی هاوڕێکەی نوستوە و ئاگای لێ نیە چی ڕوو دەدات.
دەڵێت کە خێرا هەڵستاوە و هەوڵی داوە هاوڕێکەی بدۆزێتەوە، بەڵام پەشۆکاوە و نەیتوانیەوە، هەر بۆیە هەوڵی داوە تا دەتوانێت بە خێرایی شوقەکە بەجێبهێڵێت."
دادوەر دەگێڕێتەوە: "بە پێی وتەکانی سکاڵاکەرەکە، ئەم ڕوداوە زۆر کاریگەری تێکردوە و لەبەر ئەوەی نەیتوانیووە هاوڕێکەی خەبەرکاتەوە پەیوەندی بە دوو هاوڕێی تریەوە کردوە و دواتر سکاڵای لای پۆلیس تۆمارکردوە."
کاتێک ئیحسان دەستگیردەکرێت دوای سکاڵاکان دەڵێت: " دەبێت ئەوه بسەلمێنێت."
بە پێی وتەکانی ئیحسان، ئەم کاتژمێر ٥:٣٠ ی بەیانی کچە سکاڵاکارەکەی هەڵستانوە کاتێک چوە پەرداخێک ئاو لە مەتبەخ بخواتەوە و پێشی وتووە تەلەفزیۆنەکە بکوژێنێتەوە.
ئیحسان دەڵێت، کە هەرزەکارەکە ئەمی ڕاکێشاوە بۆ لای خۆی و دەستی گرتوە و خستوێتیە نێو لاقەکانیەوە، بەڵام دەڵێت کچەکە توڕە بوە کاتێک ئەم بەمە ڕازی نەبوە و داوایکردوە تەکسیەکی بۆ بانگبکات تا بیباتەوە ماڵەوە، ئەمە کچە سکاڵاکارەکەی توڕەکردوە و بۆیە ڕایکردوە هاوڕێکەی خەبەربکاتەوە و پەشۆکاوە.
بەڵام دەوترێت، کە دواتر وتەکانی گۆڕیوە کاتێک ئەنجامی تاقیکردنەوەی DNA هاتۆتەوە و بەڵگەی تۆوی ئیحسان لەسەر سامپڵەکان هەبون.
دادوەر دەڵێت: "ئەمە وایکرد کە لە مانگی ٥ ی ئەمساڵدا دوبارە لێکۆڵینەوە لەگەل ئیحسان بکرێت و ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکەی بۆ خرایە ڕوو، لەم کاتەشدا وتەکانی گۆڕیووه و رایگهیاندووه، کە دوای ئەوەی سێکسی لەگەڵ هاوڕێی داواکارەکەدا کردوە، هێشتا چوکی بە هەستاوی ماوەتەوە و تۆوی خۆی بە دەستیەوە بەجێماوە کاتێک چۆتە هۆڵەکە."
لە درێژەی قسەکانیشدا دەڵێت: "ئیحسان لە دوەم چاوپێکەوتن و دووبارە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا وتی، کە کچە داواکارەکە دەستی گرتووە و هێناویەتی بە ئەندامی مێینەی خۆیدا بۆیە تۆوی ئەو لە سامپڵەکاندا دەرکەوتوە، وتیشی، کە کەوتووە بەسەریدا و ڕەنگە چوکی چوبێت پیایدا،بۆیه ئەندامانی لیژنەی بڕیاردانیش ئاگادارن کە ئیحسان وتەکانی بە تەواوی گۆڕی لە دووەم لێکۆڵێنەوەدا."
ئیحسان عەبدولعەزیزی مەیدا ڤەیڵ، تاکو ئێستا ڕەتی دەکاتەوە دەستدرێژی سێکسی کردبێتە سەر کچە داواکارەکە، دادگاییکردنەکان بەردەوامن.
ههر له بارهی كهیسی دهستدرێژی كردنه سهر كچێك لهلایهن بهرپرسی مهكتهبی پهیوهندییهكانی بزوتنهوهی ئیسلامییهوه، عهبدوڵڵا وهرتی، وتهبێژی بزوتنهوهی ئیسلامی كوردستان سهرهڕای بێئاگایی له كهیسهكه رایگهیاند:"ئهم كهیسه تهشهیره و مهبهست لێی ناوزڕاندنی ئهو بهرپرسهی بزوتنهوهی ئیسلامیه".
سهرچاوه: رۆژنامهی دهیلی تێلگراف
