نوێترین

recent

14/12/2015

هێزێکی دیکەی سوپای تورکیا هاتنە نێو خاکی هەرێم


درەنگانێکی شەوی رابردو هێزێکی سوپای تورکیا بە ژمارەیەکی زۆر لە تانک و زرێپۆش و سەربازەوە هاتنە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و بەپێی زانیارییەکانیش لە ناوچەی باشیک نیشتەجێبون.
سایتی فورات نیوز بڵاویکردەوە، سەعات (11)ی شەوی رابردو ژمارەیەکی زۆر لە تانک و زرێپۆش و سەربازی تورکیا هاتونەتە نێوخاکی هەرێمی کوردستانەوە و لە ئێستاشدا لە سەربازگەی باشیک لە نزیک موسڵ جێگیرکراون.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی سەبازی لە سوپای تورکیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، پاش ئەوەی حکومەتی عێراق ناڕەزایەتی بەرامبەر جێگیرکردنی سوپای تورکیا لە نزیک موسڵ دەڕبریوە ، حکومەتی تورکیا بڕیاریداوە لەو چوارچێوەیەدا بەشێک لەو هێزانەی کە لەخاکی عێراقدایە بکشینێتەوە و بەشێکیشیان رێکبخاتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردودا هێزێکی دیکەی سوپای تورکیا هاتنە نێو خاکی هەرێم و لە هەمان سەربازگە جێگیرکران، ئەوەش کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراقی لێ کەوتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرەی ئاڵۆزکرد.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085