نوێترین

recent

13/10/2015

گۆڕان: با یەكێتی هەڵوێست و منەتمان پێ نەفرۆشێتەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر كۆبوونەوەو دوابەدوای كۆبوونەوەكەش مەلا بەختیار لێپرسرای دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند، كە گۆڕان چووە حكومەتەوە هەندێك لەو وەزارەتانەی وەرگرت كە هی یەكێتی بوون، بەڵام ئێستا یەكێتی ئامادەنییە هیچ وەزارەتێكی گۆڕان وەربگرێت، لە بەرامبەردا هەڵسوڕاوێكی گۆڕان وەڵامی مەلا بەختیار دەداتەوە.

كوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیوویەتی: "پێموابوو (یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ) لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا بڕیار ئەدەن ئەندامێتیان لە ئەنجوومەنی وەزیران هەڵدەپەسێرن تا چارەسەركردنی كێشەكانی ئێستای هەرێم و ملدانی پارتی بۆ داخوازیەكانی كۆمەڵانی خەڵك و گێڕانەوەی سەروەری یاسا".

دەشنووسێت: "پێشم وانییە پارتی داوای لە هیچ یەكێك لەو سێ لایەنە كردبێت تا وەزارەتەكانی گۆڕان وەبگرن تا رەتی بكەنەوە و بیكەن بە هەڵویست و منەت ".

دەقی نووسینەكەی كوێستان محەمەد:

Picsart-24-02-23-21-31-09-085