نوێترین

recent

13/10/2015

گۆڕان:با قوباد تالەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی دەوام نەکەن

بەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتەی پارتی لە دوو رۆژی رابردوودا دژی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان کردوویەتی، پەرلەمانتارێکی گۆڕان داوا دەکات جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی کارەکانیان هەڵپسێرن.


عەدنان عوسمان پەرلەمانتاری پێشووی گۆران لە وتارێکدا دەڵێت" پێدانی ماوەی چەند رۆژێک بە پارتی بۆ پاشگەزبونەوە لەو بڕیارانەی پێویستە جێگری سەرۆکی وەزیران کارکردنی خۆی لە ئەنجومەنی وەزیران هەڵپەسێرێت و وەزیرەکانی یەکێتیش بەهەمان شێوە کاری خۆیان لە ئەنجومەنی وەزیران هەڵپەسێرن تا گەڕانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان بۆ شوێنی کارەکەی".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085