

فایەق مستەفا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە: ئەو رێكارانەی پارتی بەرامبەر بە حكومەت و پەرلەمان دەیكات لە ماڵە باجێنە دەچێت نەك دەوڵەتداریی.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاشكراشكردوو ئەو كارانەی پارتی كاریگەریی سلبیی هەیە بۆ سەر ناوبانگی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی جیهان و بەشێكی زۆری ئەندام و كادر و بەرپرسانی خودی حیزبەكەشی ئیحراج كردوە.