نوێترین

recent

14/10/2015

سەعدی‌ ئەحمەد پیرە: هیچ لایەنێك ناتوانێت گۆڕان دوربخاتەوە

"بزوتنەوەی‌ گۆڕان دەنگی‌ یەك لەسەر چواری‌ خەڵكی‌ كوردستانی‌ بەدەستهێناوەو هیچ هێزێك ناتوانێت بیر لە دورخستنەوەی‌ بكاتەوە" ئەمە قسەی ئەندامێكی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە.

سەعدی‌ ئەحمەد پیرە ئەندامی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتی‌ رایگەیاند، كێشەكانی‌ كوردستان، كێشەی‌ گۆڕان نییە لەگەڵ پارتی‌، بەڵكو كێشەی‌ خەڵكی‌ كوردستانە لەگەڵ سیستەمی‌ حكومڕانی‌ هەرێم كە هەموان لەو سیستەمەدا بەشدارن.

وتی: ناكرێت لایەنێك بیر لە دورخستنەوەی‌ لایەنێك بكاتەوە كە یەك لەسەر چواری‌ دەنگی‌ خەڵكی‌ هەرێمی‌ كوردستانی‌ هێناوە، بۆیە دەگەڕێنەوە بۆ شەرعییەت.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتی‌‌و یەكگرتو و كۆمەڵ هەوڵدەدەن لەگەڵ گۆڕان‌و پارتیش كۆببنەوە، تاوەكو كێشەكان بە بنبەست نەگەن‌و بگەنە چارەسەرێك.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085