نوێترین

recent

04/09/2015

خۆزگە مێردەکەم لەگەڵ کچی تر بوایە

4920151049552_kozzi-c

 

ئەمە وتەی  ئەو ژنە ٢٣ ساڵەیە کە ماوەی ساڵێکە ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە بەڵام لە ئێیستادا دەیەوێت لە مێردەکەی جیا ببێتەوەو کۆتای بە پەیوەندی ھاوسەریەکەی بھێنێت .
لانە تا ئەو کاتەش کە لەگەڵ من گفتوو گۆی دەکرد و چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ دەگێرامەوە زۆر پەشۆکابوو ، دیار بوو تا ئەو کاتەش باوەری بەو شتە نەکردبوو کە بینیبووی ،ھەر بۆیە حەزی کرد ھەموو ئەو شتانەی کە بینیویەتی بۆ منی باس بکات ، لانە ھەر کە دەستی کرد بە باسی کێشەکەی خۆی وتی خۆزگە مێردەکەم خیانەتی لێکردمایە ، منیش ئەمەم زۆر لا سەیر بوو کە ھەموان دەزانین ناپاکی ھاوسەرێتی چ لەلایەن کچەوە بێت چ لە لایەن کورەوە دیاردەیەکی قێزەونە کە ھەتا ھەتایە دەبێتە لەکەیەکی رەش بە ناوچەوانی ئەنجامدەریەوە ،بەڵام لە ئێستادا لانە خۆزگە بەمە دەخوازێت ئەمەم لا سەیر بوو ھەر بۆیە گوێم لە لانە گرت تا بەسەرھاتەکەیم بۆ تەواو کات .
لانە وتی : من سەرەتا کە ژیانی ھاوسەریم پێک ھێنا ھیچ کێشەم نەبوو زۆر بە ئاسوودەی دەژیام ھاوسەرەکەم زۆر باش بوو بۆم بەڵام وردە وردە ھەستم بەوە دەکرد کە لێم دوور دەکەوێتەوەو وەک جاران گرنگیم پێنادات , بەڵام بۆ ئەوەی کێشە دروست نەبێت خۆم رازی دەکردوو دەمووت ھیچ نیە لە ئێستادا پێکەوە دەژین و خەریکی کار وو ماڵ بەرێوەبردنە بۆیە وایە ئەگەر نا ئەو ھەر وەک جاران منی خۆشدەوێ ،بەڵام ھەمیشە پێی بێتاقەت دەبووم و گومانی ئەوەم دەکرد لەگەڵ کچی ترا بێت بۆیە گرنگی بە من نادات بۆیە کەوتمە چاودێری کردنی بەڵام ھیچ شتێکم لێ نەبینی بەردەوام نامەکانی مۆبیلی دەگەرام بەڵام ھیچ نامەیەی کچی تیا نەبوو ھەمووی کور بوو ، من نەمدەزانی کێشەکە لە نامەی کورەکاندایە تاوەک و رۆژێکیان نامەیەکم خوێندەوە کە ھاوسەرەکەم بۆ ھاورێیەکی کوری ناردبوو نووسیبوی ئاسۆ وەرە ماڵەوە لانە لە ماڵ نابێ چۆتە ماڵی دایکی ، کە ئەم نامەیەم بینی کەوتمە شکەوە چوونکە من نەمزانی ئەو ئاسۆیە کێیە وە تاکوو ئێستا نەی ھێناوەتە ماڵەوەو نەشی وتووە کە ھاوڕێی وام ھەیە ، لەدوای ئەوەی ئەو نامەیەم بینی بەردەوام تەماشای ئەو ژمارەیەی ئاسۆم دەکرد وتم رەنگە کچ بێت و بە ناوی ئاسۆوە تۆماری کردبێت چوونکە نامەکان زۆر شتی سەیروو شاراوەی تێدابوو ، دوای چەن رۆژێک کە بە نیاز بووم لەگەڵ ھاورێیەکم بچینە دەرەوە گوێم لێبوو ھاوسەرەکەم پەیوەندە کردوو لەگەڵ ئاسۆ قسەی کرد منیش کە زانیم بەتەمایە بێنەوە ماڵەوە کاتێک من برۆم پەیوەندیم کرد بە ھاورێکەمەوەو وتم من کارێکم بۆ دروست بوە ناتوانم ئەمرۆ برۆین ،دواتر بە ھاوسەرەکەم وت من ئەرۆم و چوومە دەرەوەو لە نزیک ماڵەوە چاوەروانم کرد  دوای کاتژمێرێک بینیم کەسێک خۆی کرد بە ماڵماندا کوڕ بوو بەڵام تا ئێستا نەمبینیبوو کە ھاوسەرەکەم ھاورێی وای ھەبێت ، وتم رەنگە ئەم کوڕەی بانگ کردبێت و کچ بێنەوە ماڵەوە زۆر  چاوەرێم کرد بەڵام کەسی تر نەھات بۆیە گەڕامەوە ماڵەوەو کاتێک دەرگاکەم کردەوەو چوومە ژوورەوە ئەوەی من بینیم ….
لانە دڵی پر بوو تووشی بارێکی دەروونی بوو کە نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات بۆیە چاوەروانم کرد تا کەمێک ھێور بۆوە و ھەندێک قسەم بۆکرد
لانە وتی خۆزگە مێردەکەم لەگەڵ کچی تر بوایە نەک بیبینم لەگەڵ کوڕا پەیوەندی ھەیە
ئەوەی من تەسەورم ناکرد ئەوە بوو کە ھاوسەرەکەم من پشتگوێ بخات لە پێناو ئەوەی پەیوەندە لەگەڵ ھاوڕەگەزی خۆیدا بێت ئەوەی من بینم بەس لە چیرۆک و رۆژنامەو گۆڤارەکان بیستبووم نەمزانی باسی خۆشم بووە  بە چیرۆک.
لانە وتی : ھەر ئەو رۆژەی ئەوەم بینی بڕیاری جیابوونەوەم داو ماڵم بەجێھێشت و چوومە دادگا  بۆ ئەوەی کۆتای بە گرێبەستی ھاوسەرگیریەکەم بێنم وە لەو رۆژەشەوە ھەر کەس دەیوت بۆ جیابوویتەوە پێم رادەگەیاندن کە ھاوسەرەکەم حەزی لە من نەمابوو چونکە پەیوەندی لەگەڵ ھاورەگەزی خۆیدا ھەبوو ئەمەم بە ھەموو کەس دەوت تا رەوشتی لای ھەموو کەس روون بێت بۆیە ئێستا کە جیابوومەتەوە ھەست بە ئاسوودەی دەکەم چوونکە من زۆر لەوە گەورەترم کە پێم بوترێ ژنی پیاوێکی وەھایە پێم بلێن تەڵاق دراوە لەوە باشترە پێم بلێن شەرەف و ژنی ئەو پیاوەیت .

تیبینی:
•    وەک ئیتیکی کاری رۆژنامەوانی ناو خوازراوی بەکارھێناوە
•    ئەم رووداوە لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان روویداوە



from Wllat Net http://ift.tt/1VBCaqa
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085