نوێترین

recent

04/09/2015

پارتی لەماوەی ساڵێكدا 3 هەزار كەسی دامەزراندووە و دەوام ناكەن

20150904055608

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرایده‌كات، نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سێ‌ هه‌زار كادری‌ پارتی‌ و 40 كه‌سی‌ به‌پله‌ی‌ نه‌قیب له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا دامه‌زراندوه‌، له‌كاتێكدا به‌ئیمزای‌ خۆی‌ دامه‌زراندن ڕاگیراوه‌، ده‌شڵێت، بڕیاره‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ رێكخراوه‌كانی‌ سلێمانی‌ بڕیارێكی‌ سیاسیه‌ و به‌شێكه‌ له‌فشاره‌كانی‌ ئه‌و حزبه‌ بۆ پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم.

بڕیاره‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌، تایبه‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ رێكخراوه‌كانی‌ سلێمانی‌، كاردانه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ بژاری‌ KNN دا، ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌، بڕیارێكی‌ سیاسیه‌ و په‌یوه‌ندی‌ به‌ پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌.
عیزه‌ت سابیر داوا له‌سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ده‌كات وه‌ك چۆن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و 4 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی‌ رێكخراوه‌كانی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌، دامه‌زراندنی‌ ئه‌و 12 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی‌ پارتیش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناكه‌ن.
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕه‌خنه‌ی‌ توند له‌ نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ده‌گرێت كه‌ له‌كاتێكدا به‌ ئیمزای‌ خۆی‌ دامه‌زراندن ڕاگیراوه‌، به‌ڵام له‌پشته‌وه‌ 3 هه‌زار كادری‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و 40 كه‌سی‌ دیكه‌شی‌ به‌ پله‌ی‌ نه‌قیب دامه‌زراندوه‌.
نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیارێكی‌ له‌ 1ی‌ ئه‌م مانگه‌دا ده‌ركردوه‌و دامه‌زراندنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ رێكخراوه‌كانی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌ و  قوباد تاڵه‌بانی‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ڕاگه‌یاندراوێكی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتیش داوای‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی‌ كرد بڕیاره‌كه‌ی‌ ڕاگرێت و موچه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ نه‌بڕێت.


from Wllat Net http://ift.tt/1NeGCtB
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085