
ئەمشەو لە لایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوەوە تەقە لە مەڵبەندی پێنجی یەکگرتوو کرا لە شاری هەڵەبجە.
حەسەن عەبدوڵا بەرپرسی مەڵبەندی پێنجی یەکگرتوو لە هەڵەبجە، لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند “تەقە لەلایەن چەند کەسێکی نە ناسراوەوە لە بارەگای مەڵبەندی یەکگرتوو کراوە و نۆ فیشەک بەر بینای مەڵبەند کەوتووە”.
وتیشی “لە کاتی ڕووداوەکەدا کامێراکانی چاودێری مەڵبەند کارییان کردووە و پۆلیسی هەڵەبجەش دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و گومانمان لە هیچ لایەنێکیش نییە و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەکەین لەسەر ڕوودارەکە”.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ڕۆژی ١٨ی مانگ تەقە لە لقی نۆزدەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرابوو لە چەمچەماڵ.
from Wllat Net http://ift.tt/1NwiCky
via IFTTT