نوێترین

recent

19/08/2015

شوان قەڵادزەیی : من نەمویست وابێت بەڵام دەبێت تەڵقین لەسەر بزوتنەوە بخوێنین‎

109807Image1

پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی ئیسلامی بڕیارێکی نھێنی حزبەکەی بۆ بەشدارینەکردنی لەکۆبوونەوەکەی پەرلەماندا ئاشکرادەکات و دەڵێت”بەم بڕیارەیان دەبێت تەڵقین لەسەر بزوتنەوە بخوێنین”.

لەو ڕوونکردنەوەیەیدا شوان قەڵادزەیی پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیسلامی کە ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوە نائاساییەکەی پەرلەمانی نەکرد، دەڵێت: ئێمە ھەروەکو ڕامان گەیاندبوو بڕیاڕبوو بەشداری کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان بکەین، بەڵام مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی شورای ناوەندی وەکو لەناوەڕۆکی ناما فەرمیەکەیاندا ھاتووە لەبەر بەرژەوەندی گشتی کوردستان بڕیاریاندا بەشداری کوبوونەوەکە نەکەین.

لەبارەی ھەڵوێستی خۆی بەرامبەر بڕیارەکەی دەڵێت: پێشووتر ئاگادارم کردبوون کە بەم بڕیارەیان دەبێت تەڵقین لەسەر بزوتنەوە بخوێنین!
gellerytitle


from Wllat Net http://ift.tt/1KwpfOx
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085