
بەپێی زانیارییەکان لەمیانەی دانیشتنە نائاساییەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، دوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان نیگەران بوون لەوەی ڕێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواونەبووە، بەجۆرێک نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی خۆیان بکەن و بەفرمێسک ڕشتن گوزارشتیان لەھەستی خۆیان کردوە.
بەپێی چەند زانیارییەک كە سایتی SNN بڵاوی كردوەتەوە دوای ئەوەی تەنھا ٥٣ پەرلەمانتار لەفراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو بەشدار دانیشتنەکەیان پەرلەمانیان کردوە و بەھۆی ئامادەنەبوونی ٣ پەرلەمانتارەوە ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تەواونەبوو، دواتر دانیشتنەکە بۆ ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم دواخرا، لەوکاتەدا دوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان بەفرمێسک گوزارشتیان لەنیگەرانییەکەیان کردوە.
لەبارەی ناوی دوو پەرلەمانتارەکەوە، چەند ئەندام پەرلەمانێك دان بەراستی روداوەكەدا دەنێن و دەڵێن کە یەکێکێیان(عەلی حمەساڵح) و ئەویتریان(بەھار مەحمود)بووە، لەوکاتەشدا جگەلە ھاتنەخوارەوەی فرمێسک بەچاویاندا ئاماژەشیان بەوەداوە کە چەند پەرلەمانتارێک چارەنووسی میللەتێکیان بەھەدەردا.
from Wllat Net http://ift.tt/1J465S5
via IFTTT