نوێترین

recent

01/08/2015

حکومەتی میلیشیایی

muhamd-gana

د .محمد امین گەناوی…

کەباسی حکومەت کردن یان دەسەڵاتداری کردن دەکرێت،پێویستە دوو شت یان جیاوازی لەیەک جیابکرێتەوە:

١-حکومەت کردن یان دەسەڵاتداری کردن لەسەر بنەمای دامەزراوەی دەوڵەت(state) . لەو وڵاتانەی کە فکری سیاسی، فەرھەنگی سیاسی، دیموکراسی و ھۆشیاری و بەرپرسیاریەتی سیاسی و نیشتمانی ھەیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خەڵک و وڵات ، سیاسەت ،فەلسەفە وە ئایدیای حکومەتداران و دەسەڵاتداران لە لە بچوکترین دامەزراوە تا گەورەترین دامەزراوەی دەوڵەتی ڕەنگ دەداتەوە لە ھەموو کایەکانی ئابوری، سیاسی، فەرھەنگی، کۆمەڵایەتی وە پەیوەندیە دبلوماسی و جیھانیەکان بەلام دامەزراوەکانی دەولەتی لە وەلاتانی دیمکرات نا بنە ملکی ھیچ حیزب و گروپێکی سیاسی و کۆ مە لا یەتی وەک لە وەلاتا نی دیکتا تۆرو حکومەتە میلشیا ییەکان.

٢-حکومەتداری کردن یان دەسەڵاتداری کردن لەسەر بنەمای دەوڵەتی لاواز، واتە دامەزراوە دەوڵەتیەکان بەکاردێن بۆ چەسپاندنی زیاتری دەسەڵاتداران و دەبنە موڵکی دەسەڵاتداران وەکو لەوڵاتە دیکتاتۆرەکانی جیھانی سێ ھەم دەبینرێت. ھەروەھا حکومەتداری کردن لەسەر بنەمای ھەندێ دامەزراوە کە بەناو دەوڵەتین بەڵام لە راستیدا بونیان نیە وەکو دەسەڵاتی تازەی میلیشیاکان کە ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبوندان لەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.

جگە لەم دوو حاڵەتەی سەرەوە، دەسەڵاتی خێلڕ و قەبیلەش ھەیە کە ھیچ بنەمایەکی دەوڵەتیان نیە،کە لەڕێگەی ھەندێ عورف و عادەتی تقلیدیەوە دەسەڵاتی خێلڕ و عەشیرەتی پیادە ئەکرئ کە کەڵک لە ھەژاری، نەخوێندەواری، ناھۆشیاری وە عورف و تقالیدی کۆنی خێڵەکی و کۆمەڵایەتی وەردەگرێت.

ھەروەکو لە وتارەکانی پێشودا باسمان کرد، دەسەڵاتی خێلڕ و قەبیلەیی لە زۆر ڕووەوە مرۆیی ترو بەرپرس تر بوون بۆ خەڵک بەبەراورد لەگەڵ دەسەڵات و حکومەتە میلیشیا تازە پەیدابووەکان.

دەتوانین بنەما یان پایە ھەرە سەرەکیەکانی حکومەت و دەسەڵاتی میلیشیایی لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا کورت بکەینەوە.

١-ھەڵوەشاندنەوەی و گەندەڵ کردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی وڵات وە قۆرخ کردنی کایەکانی ئابوری و دارایی و بەکارھێنانیان بۆ بەستنەوەی خەڵک بە خۆی.

٢-لەتکردن و دابران و ھەڵوەشانی ھەموو دیاردەیەک و بنەمایەکی ئابوری، کۆمەڵایەتی، فەرھەنگی وە مرۆیی کە رەھەندی نیشتمانی و نە تەوەیی ھە بئ وە ھەرەھا پارچە پارچە کردنی کۆمەڵگا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گروپ و دەسەلاتی میلیشیایی.

٣-لەناوبردنی ھەموو یاساو ڕێسایەک و کۆنترۆڵکردنی بواری دادوەری بۆ خزمەتی خۆی وە لەبری یا ساو داد بەکارھێنانی ئەم عورف و عادەتە تەقلیدیانە کە لە ناو کۆمەڵا باوە،ھەتا لە ناو ئەم عورف و عادەتە تەقلیدیانەش میلیشیا سوود لەمانە وەرئەئ کە تەنھا لەبەرژەوەندی خۆیەتی .

٤-پشت بەستن بەھێزی دەرەکی بۆ پارێزگاری ئاسایش و مانەوەی خۆی لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی ،وە رۆڵ بینین وەکو مرتەزەقەیەکی ھەمیشەیی. دەسەلاتە میلیشیاییەکان ھیچ بنە ما یەکی ئابوری، نەتەوەیی وە نیشتیمانی نیە ،لە بەر ئەوە ١٠٠% پشت بە وەلاتان و ھێزە دەرەکیە کان ئە بەستن بۆ مانەوەی خۆیان ،وتەکانی حسن نێراللی لوبنا نی رابەری گروپی وە دەسەلاتی میلیشیای حزب اللە لە ٢٥-٧-٢٠١٥ کەوا ایران تاکە سەرچاوەی داراییانە ،واتە ایران ١٠٠% سەرچاوەی داراییان بۆ فەراھەم ئەکات ، بەڵگەی زیندو وە تازەیە بۆ راستی ئەم دەربرینەو بابەتەی ئێمە .*

٥-بەکارھێنانی ئەکادیمی فەل و موزەیە فی بێ فکرو بێ ویژدان لەگەڵ بەناو قەڵەم بەدەستی ھەراجکراو بۆ دا پۆ شینی درۆو سا حتە و تا وانەکا نی دەسەلات و حکومەتی میلیشیا .

ئەم گروپە میلیشیایانەی کە لەسەر ئەم بنەمایانەی سەرەوە دەسەڵاتداری و حکومەتی میلیشیایی پیادە دەکەن لەرووی کاراکتەری کەسایەتیەوە بریتین لە کەسانی فاشل،تەمبەل ،تاوانکار ، ساختەچی ، بەرژەوەندچی ،گەندەڵ ،بەلاش خۆر ، تالانچی،مرتەزیقە وە بە یەک ووشە ئەوباش …. چونکە ئەم کەسانە تەنھا دەتوانن لە ژینگەی دەسەڵاتی میلیشیایی بێ یاساو لێ پرسینەوە درێژە بەژیانی تاوانکارانەی خۆیان بدەن،وە ھەرگیز ناتوانن لەناو سستەم و کۆمەڵگایەکی دیموکرات و ئاساییدا یەک ڕۆژ نەک ھەر بەردەوام بن لەدەسەڵات و حکومەتی میلیشیایی بەڵکو ھەتا توانن لە ناو کۆمەلدا ژیانێکی ئا سایی و ئازادیان ھەبێ، چونکە ھەر کاتێ یاسا ، سستەمێکی سیاسی وە کۆمەڵگایەتی ئاسایی ھەبێت لەسەر بنەمای نیشتمانی، بەرژەوەندی گشتی، خەڵک وە داد، شوێنی ئەوانە زیندان و دادگاکانی لێ پرسینەوە دەبێ . ھەر لەبەر ئەمەشە دەسەڵاتە میلیشیاو حکومەتە میلیشیاکان ھەموو بنەماو دیاردەیەکی نیشتمانی وێران دەکەن تا ڕۆژی لێ پرسینەوە و حیساب دورتر بکەونەوە . وە ھەمیشە لەھەوڵی ئەوەدان ھەر ھەوڵێکی دیمکراتی وە نیشتیمانی پوچەڵ بکە نەوە کە بە ئاراستەی ئاسایش و ژیانێکی ئاسایی بێ، چونکە دەسەڵاتی میلیشیایی تەنھاو تەنھا لەئاژاوەو گێرە شێۆێنیا دەتوانێت درێژە بەتەمەنی خۆی بدات ، نمونەی زیندوو بۆ ئەمە ،گروپە میلیشیا و دەسەڵات و حکومەتە میلیشیاکانن لە ئەفغانستان و عێراق و سوریاو یەمەن و لیبیاو لوبنان ھتد.

تایبەتمەندی دەسەڵاتی حکومەتی میلیشیایی بریتیە لە لاوازی و نەھێشتنی ھەموو فەرھەنگێکی مرۆیی ،یەکتر قبوڵکردن ،لێ بوردەیی ،بە دیاردەکردنی ھەموو لایەنەکانی توندوتیژی ، نەزانی ،گومراکردن وە ھەروەھا میلیتاریزمە کردن و میلسشیا کردنی کۆمەڵگا . ئەنجامی ئەم دەسەڵاتە میلیشیایانە دابرانی کۆمەڵگایە لە رەوتی شارستانی ،انسانی وە ھەموو پێشکەوتنێک و تکاملێکی ئابوری، فەرھەنگی وە مەدەنی لە گەل گەرانەوەی کۆمەڵگا بەرەو کۆمەڵگا ھەرە سەرەتاییەکان بەھۆی ھەژاری ، نەزانی وە ستەمەوە،

بەڵکو ھەتا خراپتر لە کۆمەڵگا سەرەتاییەکان، چونکە لە کۆمەڵگا سەرەتاییەکان و خێڵەکاندا تا ئەندازەیەک ھەستی ژیانی ھاوبەش ھەبووە لەگەڵ سەرچاوە ی سروشتی بۆ ئا بوریو مانەوە لە ژیان بێ سەرشۆرکردن بۆ کەس، بەڵام وەکو باسمانکرد میلیشیا ھەر بۆ خۆی سەرچاوەکانی سروشتی و ئابوری وێران ئە کا لەرێی گەندەڵی و قۆرخکاریەو، وە ھە موو تواناکانی ولات دەخرێنە خزمەتی گروپ و حکومەتی میلیشیایی تا بتوانن لەڕێی ئابوری و بژێویەوە سەر بە زۆرینە شۆر بکەن.

بەڵگەش بۆ ئەمە لە ھەموو ئەو شوێنانەی حکومەت و دەسەڵاتی میلیشیا ھەیە ھیچ بەرھەمێکی پیشەسازی و کشتوکاڵی نیە، ئەوەی کە ھەشە میلیشیاو حکومەتی میلیشیا خاوەنداری دەکات تا دواجار بۆ خزمەتی میلیشیا بەکاربێ نەک خەڵک.

ئەگەر ڕەوتی روداوەکان وەکو ئێستا بەردەوام بن، گەلێ شوێنی تریش دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتکردنی میلیشیاکان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.

بلاو بونەوەی بیری توندرەوی ، چارەسەر نە بوونی کێشە نە تەوەیی و ئا ینیی و مەزھەبیەکان ،کەڵەکە بوونی گرفتەکانی ئابووری، سیاسی وە کۆ مەلایەتی ،دواکەوتوی و لاوازی بیرو فەرھەنگی سیاسی و انسانی و دیموکراتی لە نا وچە کە زەمینە وە ژینگەیەکی شیاویا ن دروست کردوە بۆ گە شە ، دەسەلات وە حکومەتی میلیشیاکان . گروپە میلیشیا تاوان کا رەکانیش لای خۆیانەوە استیغلالی کێشەکان وە گرفتەکان ئەکەن وەک کالایەکی بازرگانی بۆ سودی خۆیان لە ژێر ھەندێ ناوو دروشمی ساختەو فریو دەرانەدا.

ئَێستا ،دەسەڵات و حکومەتی میلیشیاکان دەرگای دۆزەخ و تراجیدیایان کرۆتەوە وە ئەکەنەوە بۆ گەلان و خەلکی ھەموو ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تا ئایندەیەکی دوور کە ناتوانرێت پێشبینی بکرێ تا کەی؟

لەسەر بنەمای خوێندنەوەی مێژوویی بۆ دەسەڵاتەکان، دەتوانین بڵێین دەسەڵات و حکومەتە میلیشیایە کانی سەردەم لەھەموو رویەکەوە تراجیدی ترین دەسەڵاتی مرۆڤایەتین لە مێژوودا.

پرسیاری بابەت ئەوەیە گەلان و کەسانی ژێر دەسەڵاتی میلیشیایی و حکومەتی میلیشیایی چی بکەن بۆ گێڕانەوەی رەوتی ژیان بەھەموو رەھەندەکانیەوە بۆ ئاراستەی رەوتی ئاسایی و تکاملی مێژویی و مرۆیی؟

ھیوادارم ھەموان بەشداربن لەوەڵامی پرسیاردا.

.*http://knnc.net/Drejey- hawal.aspx?id=55319&LinkID=6&video=False&leguaid=



from Wllat Net http://ift.tt/1OURjPP
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085