
بەپێی چەند زانیاریەك كە لە كەركوكەوە دەست ئاژانسی وڵات كەوتوە ئەمرۆ چەندین كادری دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان واز هێنانی خۆیان لەو حیزبە سیاسیەی كوردستان دەربریوەو پەیوەندیان بە ریزەكانی یەكیتی نیشتیمانی كوردستانەوە كردوە
چەند سەرچاوەیەك بۆ ئاژانسی وڵات وتیان ئەمرۆ چەندین كادیری دیار و بەرچاوی پارتی لەناویشیاندا نەهرۆ نەجم كەركوكی و بەداویانیشدا چەندین كادیری تری ئەوشارە وازهێنانی خۆیان لەو حیزبەسیاسیە راگەیاندوەو پەیوەندیان بە رێكخستنەكانی یەكێتیەوە كردوە
ئەمەو هەردوای ئەوەش بڵاو بونەوەی ئەوهەواڵە تۆرەكۆمەڵایەتیەكانی گرتەوەو هەندێك لە لایەنگرانی پارتی ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخەنەوە بەڵام ئاژانسی وڵات زانیویەتی كە نەهرۆ نەجم كەركوكی و هاوڕێكانی پەیوەندیان بە چەند كادیرێكی یەكێتیەوە كردوە و ڕایانگەیاندوە بەهۆی هەڵوێستی ئەم چەندڕۆژەی ڕابردووی پارتی و بەتایبەتی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی بارزانی و داو د ئۆغلۆ كە دواتر دەركەوت بارزانی ئاگادارەو رێگەی بەتوركیا داوەو تەنانەت هاوكاریشی دەربریوە بۆ توركیا لەبەرامبەر هێرشەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر گەریلاكانی پەكەكە لە قەندیل
ئاژانسی وڵات ئەوەشی زانیوە كە ئێستا دۆخی ناوخۆی پارتی بەشێوەیەكی ئاڵۆز تێكچوەو تەنانەت لە ناو بنەماڵەی بەرزانیشدا ئاستی نارەزای و سەرهەڵدانی كێشەی دەستی پێكردوە
from Wllat Net http://ift.tt/1OHfYHw
via IFTTT