راوێژكاری ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كوردستان به‌پێویستی ده‌زانێت پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، هه‌موو ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكات كه له سنووری هه‌رێمی كوردستاندان و له‌دوای تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی چۆڵكردنی قه‌زای شه‌نگال كرده‌وه له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستانی گه‌ل (یه‌په‌گه).
مه‌سرور بارزانی له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سایتی (مۆنیتۆر) وتوویه‌تی: “به شه‌ڕی دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش، پێشمه‌رگه پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و له‌وه نزیكبووینه‌ته‌وه هه‌ست به تێكشكاندنی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه بكه‌ین”.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كرد له شه‌ڕی دژ به داعش و وتی: “هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له مانگی ئابی رابردووه‌وه نزیكه‌ی 1280 شه‌هید و نزیكه‌ی 7000 برینداری هه‌یه، له‌به‌رانبه‌ردا داعش نزیكه‌ی 11000 چه‌كداری له‌ده‌ستداوه”.
سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، مه‌سرور بارزانی وتی: “ده‌بێت (په‌كه‌كه) قه‌ندیل چۆڵ بكات و پێویسته (یه‌په‌گه)ش بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانی خۆی”.
به وته‌ی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت پارتی كرێكارانی كوردستان قه‌ندیل جێبهێڵێت، چونكه له‌نێو خاكی عیراقدایه، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ به‌یهێنانی ئاشتی له توركیا و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌ی ئاشتی له‌و وڵاته‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت.
وتیشی: “هێزه‌كانی (په‌كه‌كه) و (یه‌په‌گه) میوانن، وه‌ك چۆن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كاتێك چوونه نێو كۆبانێ میوان بوون، بۆیه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان”.
له‌باره‌ی كێشه و گیروگرفته‌كانی عیراقه‌وه، مه‌سرور بارزانی له دیمانه‌كه‌دا رایگه‌یاند: “عیراق به‌سه‌ر سێ ناوچه‌دا دابه‌ش بووه، ناوچه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه هه‌رێمی كوردستانه، ناوچه‌ی دووه‌م ناوچه سوننه‌نشینه‌كانه كه داعش به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ناوچه‌ی باشووریش شیعه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات”، هاوكات ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه، رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌شێك بێت له دیالۆگ یان وه‌ك دراوسێیه‌كی كورد قبوڵ بكرێت، بۆیه به‌پێویستی زانی تێكبشكێنرێت و له‌ناوببرێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1NFWpic
via IFTTT
